4
7 وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا: پێشمه‌رگه‌به‌نوێنه‌رایه‌تى جیهان وئێمه‌ش شه‌ڕى تیرۆرى کردووه‌
11/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 11 ى شوباتى 2018 ، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرڵاین وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجێنسى پێشمه‌رگه‌ى و سه‌ربازگه‌ى میره‌ى له‌ هه‌ولێر به‌سه‌رکرده‌وه‌.

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵى خۆى بۆ سه‌ردانه‌که‌ ده‌ربڕى و  ووتی: "ئێمه‌ ماوه‌ى سێ ساڵ و نیو زۆر به‌چڕى به‌یه‌که‌وه‌ به‌سه‌ر بردووه‌ ،ئه‌مڕۆش توانیم به‌چاوى خۆم بیبینم و قه‌ناعه‌تێک لاى خۆم دروست بکه‌م که‌له‌پێگه‌یاندن و راهێناندا سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنێکى زۆر به‌رچاو ببینم ، سه‌ربازانى پیاووژنى ئێمه‌ هه‌میشه‌ باسى ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ده‌که‌ن که‌له‌کاتى راهێناو پێگه‌یاندندا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ هه‌م حه‌زو ویستێکى فێربوون و هه‌م ئازایه‌تى و قاره‌مانیه‌تیه‌کى زۆریان لێ به‌دى ده‌کرێ .

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، ووتیشی: "هێزه‌کانى عێراق له‌ پاڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌، سه‌رکه‌وتنێکى سه‌رسووڕهێنه‌رانه‌یان به‌ ده‌ست هێنا دژ به‌ تیرۆر و داعشدا که‌ توانییان زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌دا، ئێمه‌ ده‌زانین به‌ سه‌رکه‌وتنى سه‌ربازیى به‌سه‌ر تیرۆر و داعشدا، سه‌قامگیرى و ئارامیى ته‌واو بۆ ئه‌و وڵاته‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ کۆتایى نییه‌، بۆیه‌ ئێستا ده‌چینه‌ قۆناغێکى نوێ، بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا که‌ قۆناغى راگوزه‌ره‌ و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش، پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ بۆ ته‌واوى عێراق بچه‌سپێنین. له‌ قۆناغى سه‌قامگیردا کاره‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ هێزى سه‌ربازى باش بونیادبنرێت بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کان به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ راوێژ و ئه‌نجامدانى ریفۆڕم هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌یش پێویستى به‌ کارکردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌ لۆجیستییه‌ گرینگه‌کان هه‌یه‌، واتا چۆن بتوانرێت ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام بدرێن که‌ هێزه‌کان پێویستیان پێیه‌تی، تا ده‌گاته‌ سیستمێکى ته‌ندروستیى پزیشکى بۆ ئه‌م هێزانه‌".

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرڵاین ووتیشی: "دواى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ قۆناغى سه‌ره‌تایى راهێنان و پێگه‌یاندنمان به‌ سه‌رکه‌وتوویى ئه‌نجام دا، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و دوێنێیش له‌ به‌غدا، ئایدیا و بۆچوون و پێشنیازه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ چۆن بتوانین له‌ قۆناغى داهاتوودا که‌ قۆناغى سه‌قامگیرییه‌، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌گه‌ڵى بڕۆین".

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا له‌ کۆتایى قسه‌کانیدا  سوپاسى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کرد و وتی: "ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین که‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو جیهان و ئێمه‌یش شه‌ڕێکى گه‌وره‌یان دژ به‌ داعش ئه‌نجامدا و سوپاسگوزارین بۆ ئه‌م کاره‌، ئێستایش ده‌مانه‌وى جۆرێک له‌ شه‌راکه‌تى مه‌ودادرێژ دروست بکه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌واوى عێراقدا، چونکه‌ به‌ هاوسه‌نگییه‌ک له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا، پێکه‌وه‌ ده‌توانین له‌ مه‌وداى درێژدا کارى گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ین".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group