4
7 هۆشدارى ده‌درێته‌ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستووه
11/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








کۆمپانیاى جونون به‌رپرسیارى به‌ستنى پێوه‌رى ئاوى ماڵان ڕایگه‌یاند که‌ کاره‌کانى پێوه‌رى میکانیکى ئاو له‌ شارى سلێمانى به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێ، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌کات، ئه‌وانه‌ى پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه‌، له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌کانیانه‌وه‌ پێوه‌ره‌کانیان ببه‌ستن، تا تووشى کێشه‌ نه‌بن.

هۆشیار عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای جونون ڕایگه‌یاند، کاره‌کانی پێوه‌ری میکانیکی ئاو له‌ شاری سلێمانی به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن و ستافی کۆمپانیا هه‌وڵه‌کانیان چڕکردوه‌ته‌وه‌ تا به‌ زوترین کات پێداچوونه‌وه‌ به‌ ته‌واوی پێوه‌ره‌کان بکرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون بۆ خوێندنه‌وه‌ و که‌وتنه‌ کاری پێوه‌ره‌که‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی لیژنه‌کانیان ڕۆژانه‌ سه‌ردانی گه‌ڕه‌که‌ جیاوازه‌کانی شار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ کاره‌کان ته‌واو بکه‌ن، له‌ ئێستاشدا کارى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان دراوه‌ته‌ کۆمپانیاى گرنگ که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى نیسانه‌وه‌ کارى خوێندنه‌وه‌ى ئاوى ماڵان ده‌ست پێ بکات.

وتیشی: "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی تا ئێستا پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه‌، هاوکاری ستافه‌کانی کۆمپانیا و لیژنه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌، له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌کانه‌وه‌ پێوه‌ره‌کانیان ببه‌ستن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دوای ته‌واوبونی ئه‌و کاته‌ی که‌ حکومه‌ت دایناوه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ هه‌ر ڕێکارێک که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌کانى (07701540090-07501540090)په‌یوه‌ندى به‌ ستافه‌کانى کۆمپانیا بکه‌ن بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌ پێوه‌ره‌کانیان یان دانانى پێوه‌ر.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group