4
7 رونکردنه‌وه‌ ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌نه‌دان به‌په‌رله‌مانتار سالار مه‌حمود به‌ ڕۆیشتنى بۆ عه‌فرین
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌نه‌دان به‌ په‌رله‌مانتار سالار مه‌حمود، به‌ ڕۆیشتنى له‌گه‌ڵ وه‌فدى په‌رله‌مان بۆ ڕۆژئاواى کوردستان، دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

ئاماژه‌ به‌ بڕیارى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره‌ (471/3/4) له‌ ڕۆژى (8-2-2018) لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى له‌ فراکسیۆنه‌کانى (پارتی، یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، ئازادی)، به‌ناوى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کیان بۆ کرا تا به‌ فه‌رمى سه‌ردانى خۆرئاواى کوردستان و ناوچه‌ى عه‌فرین بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ ناوى ئه‌ندامانى لیژنه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان دیاریکراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (دلێر ماوه‌تی)، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ناوى په‌رله‌مانتار (عه‌باس فه‌تاح)ى وه‌ک نوێنه‌رى ئه‌و فراکسیۆنه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کردووه‌، له‌ هه‌مان کاتیشدا دیوانى په‌رله‌مان ڕێکارى یاسایى خۆى گرتۆته‌به‌ر بۆ کارئاسانى و ڕۆیشتنى وه‌فده‌که‌ به‌ بێ به‌ربه‌ست، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه‌ (سالار مه‌حمود)، به‌بێ ئه‌وه‌ى داواکاریى پێشوه‌ختى هه‌بووبێ بۆ به‌شداریکردن له‌ وه‌فده‌که‌، له‌ ڕۆژى ڕۆیشتنى وه‌فده‌که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى وه‌فد بێت ویستوویه‌تى بچێته‌ عه‌فرین، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌وڵى خۆیان داوه‌ بۆ کارئاسانی، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندنى سنوور ڕێکارى یاسایى خۆى هه‌یه‌ و ڕۆژى ڕۆیشتنى وه‌فده‌که‌ش ڕۆژى پشوو بووه‌ نه‌ده‌توانرا ناوى زیاد بکرێت بۆ وه‌فده‌که‌ى په‌رله‌مان.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ى ڕوویداوه‌ ته‌نها ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و ڕێکارانه‌ بووه‌ که‌ ده‌بوایه‌ (سالار مه‌حمود) پێوه‌ى پابه‌ند بێت به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:

1- دیاریکردنى نوێنه‌رى فراکسیۆنه‌کان بۆ وه‌فدى فه‌رمى ته‌نها فراکسیۆن لێى به‌رپرسیاره‌ نه‌ک سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و دیوانى په‌رله‌مان.

2-  بۆ ڕۆیشتنى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ وه‌فدى فه‌رمى پێویستیى به‌ مۆڵه‌تى فه‌رمى هه‌یه‌.

3- بۆ تێپه‌ڕاندنى سنوورى هه‌رێمى کوردستان پێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندیى فه‌رمى و یاسایى هه‌بێت.

له‌ کۆتاییدا هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ وه‌فدى فه‌رمى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌خوازین که‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى پاڵپشتیى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ناوچه‌ى عه‌فرین-یان کردووه‌ و داواکاریشین زمانى دیالۆگ و گفتوگۆ جێگه‌ى شه‌ێ‌ و ئاشوب بگرێته‌وه‌ و به‌زووترین کات شه‌ێ‌ کۆتایى پێ بێت.




دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان
 12-2-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group