4
7 لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى کۆبۆوه‌
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنى راپۆرتى لیژنه‌که‌و جێگیرکردنى مادده‌ یاساییه‌کانى پڕۆژه‌ یاساى چاکسازی، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12 ى شوباتى 2018، لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى ، سه‌رۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌ کۆبۆوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدوڵاحاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : لیژنه‌که‌یان به‌مه‌به‌ستنى گفتوگۆ کردن له‌سه‌رپرۆژه‌ یاساى چاکسازى و ئاماده‌کردنى   راپۆرتێک بۆ جیگیر رکدنى ماده‌ یاساییه‌کان کۆبۆوه‌ .

ووتیشى : له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ئاماده‌کردنى راپۆرتى لیژنه‌که‌ کرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌ى که‌ سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌که‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانى تر ئاماده‌ى کردووه‌.

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ووتیشى : دواى گفتوگۆیه‌کى ورد له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ بڕیاردرا به‌ جێگیر کردنى ماده‌ى یه‌که‌مى پرۆژه‌ یاساکه‌ وه‌ بڕیاریشه‌ سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ لیژنه‌که‌یان جارێکى دیکه‌ کۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ماده‌کانى ترو ئاماده‌کردنى راپۆرتى ته‌واو له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاسایى چاکسازى .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group