4
7 سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى خوێندن و بایکۆتى مامۆستایان له‌سلێمانى یاداشتێک ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌کرێ
12/2/2018
Increase text size Decrease text size


جه‌ماوه‌رنیوز







کاتژمێر 10ى پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 12 ى شوباتى 2018 ، له‌سه‌ر بانگهێشتى مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونى به‌ختیار که‌ریم ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاکانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی  کۆبونه‌وه‌ى فراوان سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى خوێندن  به‌رێوه‌چوو .

کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆ کردن سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى خوێندن له‌ پارێزگاى سلێمانى و بایکۆتى مامۆستایان و پشتیوانیکردن له‌ داوا ره‌واکانیان.

له‌ کۆتاییدا کۆبونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک رێککه‌وتن که‌ له‌ یاداشتنامه‌یه‌کدا بڵاوکرایه‌وه‌ ،که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

یاداشتێک بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار

ئێمه‌ نوێنه‌رى ئه‌و حزبانه‌ى که‌ ئاماده‌بووین له‌سه‌ر داواى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌ 12-2-2018، پشتیوانى داواکارى ره‌واى مامۆستایانین، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت داواکارین به‌په‌له‌:

1- حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان بکات.

2- حکومه‌ت پاره‌ى هاندانى دوو مانگى ساڵى رابردوو به‌په‌له‌ بدات و به‌رده‌وامى هه‌بێت.

3- په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نا ئاسایى بکات له‌سه‌ر مووچه‌ى مامۆستایان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group