4
7 وه‌فدێکى کوردستان به‌شدارى له‌کۆنگره‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق ده‌که‌ن
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







هه‌ریه‌ک له‌پارێزگارى سلێمانى وسه‌رۆکى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى‌و جێگره‌که‌ى له‌وڵاتى کوه‌یت به‌شدارى له‌کۆنگره‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق ده‌که‌ن.

ماوه‌ى دو رۆژه‌ کۆنگره‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق به‌ به‌شدارى چه‌ندین وڵاتى گه‌وره‌ى جیهان‌و ناوچه‌که‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان‌و بانکى نێوده‌وڵه‌تى له‌وڵاتى کوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌فدێکى گه‌وره‌ى عێراق‌و کوردستانیش به‌شدارى کۆنگره‌که‌ن. 

هه‌ریه‌ک له‌سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى‌و نه‌وزاد غه‌فور جێگرى دوه‌مى ژوور، به‌شدارى له‌کۆنگره‌که‌دا ده‌که‌ن، که‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر نوێنه‌رایه‌تى شارى سلێمانى ده‌که‌ن.

کۆنگره‌ى ئاوه‌دانکرده‌وه‌ى عیراق که‌ له‌ڕۆژانى 12 تا 14ى شوبات له‌کوه‌یت به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌هاوبه‌شى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌عێراق‌و کوه‌یت‌و یه‌کێتى ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان‌و بانکى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت. زیاتر له‌ 70 ده‌وڵه‌ت‌و 250 دامه‌زراوه‌و کۆمپانیاى جیهانى له‌کۆنگره‌که‌دا به‌شدارن و به‌غداش خوازیاره‌ بڕى 100 ملیار دۆلارى له‌و کۆنگره‌یه‌دا پێببه‌خشرێت له‌پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عیراقدا.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group