4
7 فه‌ڕه‌نسا پشتگیرى له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌کات
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا پشتگیریى وڵاته‌که‌ى و سه‌رۆک ماکرۆنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات کرده‌وه‌، هیوایشى خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵدا ده‌ستیان پێکردووه‌، ئه‌نجامێکى باشیان لێ بکه‌و‌ێته‌وه‌ و ببنه‌ هۆى ده‌ستپێکردنى دانوستانێکى جددى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند فه‌ڕه‌نسا هاوکار ده‌بێت و هه‌ردوولا هان ده‌دات بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-2-2018، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێکى یاوه‌رى که‌ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌غدا و کونسڵخانه‌ى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر پێکهاتبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و شاندێکى باڵاى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ بوون، دوا پێشهاته‌کانى گفتوگۆى لیژنه‌ ته‌کنیکییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا که‌ بۆ چه‌ند دۆسیایه‌ک دروست کراون، تاوتوێ کران و تیشک خرایه‌ سه‌ر دوایین کار و هه‌نگاوه‌کانى ئه‌و لیژنانه‌ و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا و داڤۆس‌. هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م که‌ناڵه‌ى بۆ گفتوگۆ کراوه‌ته‌وه،‌ به‌ ئه‌نجامێکى ئه‌رێنى بگات و ببێته‌ هۆى ده‌ستپێکردنى دانوستانێکى سیاسى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.

نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، دووباره‌ سوپاسى سه‌رۆک ماکرۆنى کرد که‌ دواى ئاڵۆزییه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى ڕابردوو بۆ یه‌که‌مجار له‌ پاریس پێشوازى له‌ شاندى باڵاى هه‌رێمى کوردستان کرد و ئه‌و ئابڵۆقه‌ سیاسى و دیپلۆماسیه‌ى شکاند که‌ به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا سه‌پێنرابوو، پێزانینى گه‌ل و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشى بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى فه‌ڕه‌نسا و به‌تایبه‌تى هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆک ماکرۆن دووپات کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند گه‌لى کوردستان پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى فه‌‌ڕه‌نسا له‌یاد ناکات و به‌ چاوى ڕێز و پێزانینه‌وه‌ لێى ده‌ڕوانێت.

تاوتوێکردنى دۆخى ناوچه‌که‌، پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، قۆناغى دواى داعش، کۆنفرانسى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق که‌ له‌ کوێت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و گرنگیى به‌شداریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا و هه‌وڵدان بۆ سوودمه‌ندبوون له‌ هاوکارى و پڕۆژه‌کانى، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group