4
7 ئامارى ٢٣ڕۆژى شه‌ڕى عه‌فرین بڵاوده‌کرێته‌وه‌
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هێزه‌کانى سووریاى دێمۆکرات ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیاى داگیرکه‌ر و چه‌ته‌کانیان، ۱٨۰ هاوڵاتیى سیڤیل شه‌هید بوون و ٤۱۳ هاوڵاتیى دیکه‌ش برینداربوون. هه‌سه‌ده‌ ئاشکراشى کرد، له‌و ماوه‌یه‌دا ۹٨ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون.

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌سه‌ده‌، ٨٦۲ کوژراوى سوپاى تورکیا و چه‌ته‌کان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌ و زۆر ئامێرى سه‌ربازیش تێکشکێنراون.

ڕاگه‌یه‌نراوى هه‌سه‌ده‌:

هێرشى ده‌وڵه‌تى تورکیا و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمى عه‌فرین له‌ کاتژمێر ۱۷:۰۰ى ڕۆژى ۲۰ى کانوونى دووه‌م/۳۰ى به‌فرانبار ده‌ستى پێکردووه‌ و هه‌تا ئه‌مڕۆ ۱۲ى شوبات/۲۳ى ڕێبه‌ندان، بێ ناوبێ‌ به‌رده‌وامه‌. ئه‌نجامى شه‌ڕه‌کان تا ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه‌یه‌:

ئه‌و هاوڵاتییه‌ سیڤیلانه‌ى شه‌هیدبوون

دوژمن به‌ چه‌کى قورس و فڕۆکه‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتیانى سیڤیلى کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ۱٨۰ هاوڵاتى که‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن شه‌هید بوون. ناوى سه‌رجه‌م شه‌هیدان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانى نه‌خۆشخانه‌ تۆمارکراوه‌.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ سیڤیلانه‌ى برینداربوون

له‌ ئه‌نجامى هێرش بۆ سه‌ر خانوو و شوێنى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتیان، ٤۱۳ هاوڵاتى بریندار بوون و ناوى هه‌موو برینداران‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانى نه‌خۆشخانه‌دا تۆمار کراوه‌.

شه‌هیده‌کانى ئێمه‌

له‌ به‌رخۆدانى قاره‌مانانه‌ و شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕڤانانى ئێمه‌ له‌دژى هێرشکاراندا ۹٨ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و سه‌رجه‌م شه‌هیدان به‌ مه‌ڕاسیمى سه‌ربازى به‌ خاک سپێردراون.

کوژراوانى دوژمن

له‌ شه‌ڕه‌کان و چالاکییه‌کانى هێزه‌کانى ئێمه‌دا، ٨٦٢ سه‌ربازى سوپاى تورکیا و گرووپه‌ تێرۆریستییه‌ جیهادییه‌کان کوژراون. ئه‌وه‌ ئه‌و ئاماره‌یه‌ که‌ هێزه‌کانمان لێى دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌.

هێرشى ئاسمانی

ده‌وڵه‌تى تورکیاى داگیرکه‌ر ٦٦٨ جار هێرشى ئاسمانى به‌ فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئه‌نجامداوه‌ و به‌ هه‌ڕه‌مه‌کى ناوچه‌کانى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتیانیان بۆردومان کردووه‌. له‌ ئه‌نجامدا خانوو، وێستگه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌، خوێندنگه‌ و شوێنى به‌خێوکردنى مریشک وێران کراون.

هێرش به‌ کۆپته‌ر

کۆپته‌ره‌کانى سوپاى تورکیا ١٦ جار هێرشیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌و هێرشانه‌شدا هه‌رێمى سیڤیل و خانووى هاوڵاتیان به‌ ئامانج گیراون.

تۆپباران به‌ چه‌کى قورس

ده‌وڵه‌تى تورکیا و چه‌ته‌کانی، ٢ هه‌زار و ٦٤٥ جار به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکى قورس و تانک، هێرشى هه‌رێمه‌که‌یان کردووه‌.

شه‌ڕى ڕووبه‌ڕوو

هێزه‌کانى ئێمه‌ ٤٠٩ جار له‌گه‌ڵ دوژمن ڕووبه‌ڕووى شه‌ێ‌ بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها  ۱۰٨ جاریش که‌وتوونه‌ته‌ شه‌ڕى قورس و ئه‌نجامه‌کان  به‌ده‌ستنه‌خراوه‌.

خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆکه‌

هێزه‌کانى ئێمه‌ ٢ کۆپته‌رى سوپاى تورکیایان خستۆته‌ خواره‌وه‌ که‌ یه‌کێکیان له‌ جۆرى کوبرا و ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان له‌ جۆرى سکۆرسکی-یه‌ که‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز به‌کارده‌هێنرا. له‌ هه‌ردوو کۆپته‌ره‌که‌ ۱۱سه‌ربازى تورکیا که‌ پله‌داریشیان تێدایه‌ کوژراون.

هه‌روه‌ها هێزه‌کانى ئێمه‌ فڕۆکه‌یه‌کى سیخووڕى جۆرى درۆنه‌ و فڕۆکه‌یه‌کى سیخووڕى جۆرى به‌یره‌قداریان خستۆته‌خواره‌وه‌.

ئه‌و تانک و پانزێرانه‌ى تێکشکێنراون

هێزه‌کانى ئێمه‌ ٥١ ئامێرى سه‌ربازیى وه‌ک تانک، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییان تێکشکاندووه‌ و گورزیان له‌ ١٥ى دیکه‌ش داوه‌ که‌ تانک و زرێپۆش‌ـیان تێدایه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group