4
7 نێچیرڤان بارزانى و ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل دۆخى عێراق وکوردستان و ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن
14/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14 ى شوباتى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ ژه‌نه‌راڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ییى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریکى کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و شاندێکى باڵاى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى سه‌ربازى و دیپلۆماسیى ئه‌مه‌ریکی، ئاماده‌ بوون، دۆخى سه‌ربازى و ئـه‌منیى عیراق و هه‌رێمى کوردستان و قۆناغى دواى له‌ناوبردنى داعش خرایه‌ به‌ر باس، هه‌روه‌ها دوا پێشهاته‌کانى گفتوگۆى لیژنه‌ ته‌کنیکییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌کانى هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران  نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ کرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێک بۆ ته‌واوى کێشه‌کان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى پشتگیرى و هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌ به‌رده‌وامه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا و دابینکردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه‌ کرد و هیواى به‌رده‌وامیى هاوکارییه‌کانى خواست، ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانیشى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات کرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل سوپاسى ئه‌و هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ کرد که‌ له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و سه‌رباز و مه‌شقکارانى ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه‌، به‌رده‌وامیى هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانى وڵاته‌که‌یشى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ دووپات کرده‌وه‌. پشتگیرى و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.

تاوتوێکردنى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و شه‌ڕى دژى تیرۆر له‌ عێراق و سووریا به‌تایبه‌تی، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ شکستهێنان به‌ تیرۆر ته‌نیا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ به‌دى نایه‌ت‌، به‌ڵکو پێویسته‌ به‌رنامه‌ڕێژى بۆ له‌ناوبردن و شکستپێهێنانى هزر و پرۆگرامى تیرۆرستان بکرێت.
 

 



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group