4
7 سلێمانى ... بڕێک گۆشتى سور له‌ناوده‌برێت
14/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌هۆى سه‌ربڕینیان له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کان، و به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ڤێترنه‌رى و ته‌ندروستیه‌کان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک گۆشتى سووردا ده‌گرن و سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌که‌ مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌ مرۆژه‌ڵیه‌کانى لێده‌کرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتی: له‌دوو رۆژى رابردوودا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێکى سه‌ربراودا گیراوه‌، که‌ خاوه‌نه‌کانیان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ڤێترنه‌رى و ته‌ندروستیه‌کان سه‌ریانده‌بڕن و له‌ شه‌قام و شارێکان، به‌هاوڵاتیانى ده‌فرۆشن. 

سه‌رۆکى لیژنه‌کان  ووتیشی: پێشتر و چه‌ند جارێک ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌، که‌ ئاژه‌ڵه‌کانیان ببه‌ن بۆ کوشتارگه‌ى سلێمانى له‌پاش پشکنین و دڵنیابوونه‌وه‌ ئاژه‌ڵه‌کانیان ببڕن، پێشیان ووتراوه‌که‌ لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌ت رێگرى له‌و گۆشتفرۆشانه‌ ده‌کات له‌ماڵه‌وه‌ یان له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن.

ووتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام و شارێکاندا ده‌فرۆشرێت، پشکنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ دوور له‌ رێنماییه‌کانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌که‌ى گومانى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌ هاوبه‌شه‌کانى نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵى لێده‌کرێت که‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر ته‌ندروستى به‌کارهێنه‌رانى دروست ده‌کات. 

گۆران قادر، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات، که‌ به‌رله‌کڕینى دڵنیابنه‌وه‌ له‌ ئه‌و مۆره‌ى به‌سه‌ر گۆشته‌که‌وه‌یه‌ له‌ هه‌بوونى گۆشتى مۆرنه‌کراو له‌ دوکانى گۆشفرۆشه‌کاندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ نه‌کڕن له‌شه‌قام و شاڕێکاندا ده‌فرۆشرێت.

ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌ش کرد، به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانی، ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربراوه‌کان ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانى ده‌کرێت، و ئه‌و ئامێر و ئه‌وکه‌لوپه‌لانه‌ى بۆکارى گۆشتفرۆشتن به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى له‌ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نى ئاژه‌ڵه‌کانیش رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group