4
7 ئاڵوگۆڕى وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانى نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌
14/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که‌ ئاڵوگۆڕى وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانى نێوان کوردستان و چین دواى ئه‌وه‌ى به‌ هۆى بارودۆخى نه‌خوازراوى کوردستانه‌وه‌ سستى به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر به‌ (ناوه‌ندى هه‌واڵى ئازاد)ى ڕاگه‌یاند به‌ هۆى بارودۆخى نه‌خوازراو له‌ کوردستان که‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌مارۆى حکومه‌تى به‌غدا دروست بوو، به‌تایبه‌تى داخستنى فڕۆکه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى کوردستان، ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتان سست بوو له‌ نێویاندا چین.

سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر هه‌روه‌ها وتى له‌م ڕۆژانه‌دا (هوو های) کونسوڵى بازرگانى و ئابووریى کۆمارى چینى میللى سه‌ردانى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێرى کردووه‌ و گفتوگۆ کراوه‌ له‌سه‌ر چالاککردنه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا. وتیشى له‌ دیداره‌که‌دا کونسوڵى بازرگانى و ئابووریى چین، شاندى بازرگانیى کوردستانى بانگهێشت کرد بۆ به‌شدارى له‌ دوو پێشانگاى بازرگانى که‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا له‌  وڵاتى چین بکرێنه‌وه‌ و وه‌فده‌ بازرگانییه‌ چینییه‌کانیش به‌ نیازن سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group