له‌ڤیه‌ننا نوێنه‌رى په‌رله‌مانى کوردستان به‌شدارى له‌کۆنفرانسی رێگریکردن له‌تاوانه‌کانى دژ به‌که‌مینه‌ ئاینییه‌کان ده‌کات

2/21/2018 2:48:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






له‌باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڤیه‌نناى پایه‌ته‌ختى نه‌مسا کۆنفرانسێک بۆ رێگریکردن له‌تاوانه‌کانى دژ به‌که‌مینه‌ ئاینییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو، د.محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیى له‌په‌ڕله‌مانى کوردستان به‌شداریى له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا کرد  که‌ تێایدا ژماره‌یه‌کى زۆر سه‌رکرده‌ى سیاسى و  ئاینى که‌نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان و ئاینه‌ جیاجیاکانى جیهانیان ده‌کرد به‌شداربوون.

د.محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین، له‌ لێدوانێکیدا بۆ سایتى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:  "کۆنفرانسێک له‌ ڤیه‌نناى پایه‌ته‌ختى نه‌مسا له‌ باره‌گاى  نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ڕۆژانى 2018/2/13 -14-15 ى 2 ى شوباتى 2018 ، بۆ به‌جێگه‌یاندنى پلانى کاریگه‌ر بۆ رێگریکردن له‌و تاوانانه‌ى دژ به‌که‌مینه‌ ئاینییه‌کان ده‌کرێت به‌ڕێوه‌چوو، کۆنفرانسه‌که‌ که‌ بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو‌ له‌سه‌ر چوار ئاستى جیاواز کاره‌کانى ئه‌نجامدا، یه‌که‌م: رێگریکردن له‌ تاوانى دژ به‌مرۆڤ و جینۆساید، دووه‌م: پاراستنى که‌مینه‌ ئاینییه‌کان، سێیه‌م: دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ى وێرانییه‌کان، چواره‌م: ستراتیژى میدیایى بۆ جێبه‌جێکردنى پلانى کاریگه‌ر که‌ به‌به‌شداریى نزیکه‌ى ٢٠٠ سه‌رکرده‌ى سیاسى و سه‌رکرده‌ى ئاینى که‌ نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان و ئاینه‌ جیاجیاکانى جیهانیان ده‌کرد به‌ڕێوه‌چوو".

هه‌ر له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا د.محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان که‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تیى په‌ڕله‌مانى کوردستان به‌شداریى له‌ کۆنفرانسه‌که‌دا کردبوو سیمینارێکى سه‌باره‌ت به‌ دۆخى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌شکرد.


زۆرترین خوێندراو