په‌رله‌مانى کوردستان داواى رونکردنه‌وه‌ له‌ بانکى کوردستان ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ بوونى حیسابێکى تایبه‌ت به‌پارێزگارى که‌رکوک

2/22/2018 8:57:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  22 ى شوباتى 2018، په‌رله‌مانى کوردستان به‌ واژۆى دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، نووسراوێکى ئاراسته‌ى بانکى کوردستانى نێوده‌وڵه‌تیى کرد و تیایدا داواى روونکردنه‌وه‌ى پێویست ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ حیسابێکى تایبه‌ت به‌ ناوى د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر که‌ریم، پارێزگارى که‌رکووک له‌ بانکى ناوبراو و ته‌حویلکردنى بڕى (60000000) شه‌ست ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ى پترۆ دۆلارى که‌رکووک بۆ سه‌ر حیسابى ناوبراو.

له‌ هه‌مان رۆژدا به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى بانکه‌که‌ به‌نووسراوى ژماره‌ 938/438 له‌ رێکه‌وتى  22 ى شوباتى 2018، که‌ بۆ په‌رله‌مانى کوردستانى ناردووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌ ژماره‌ و رێکه‌وتى نووسراوه‌که‌ى په‌رله‌مان کردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ ئه‌ژمێرێک نییه‌ به‌ناوى د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر که‌ریم، پارێزگارى که‌رکووک له‌ لقه‌کانى بانکى کوردستانى نێوده‌وڵه‌تی.

ئه‌مه‌ى خوراه‌وه‌ش ده‌قى هه‌ردوو روونکردنه‌وه‌که‌یه‌: 


زۆرترین خوێندراو