وه‌زاره‌تى دارایى گه‌ڕانه‌وه‌ى گشت پێشینه‌کانى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى راگرت‌

2/22/2018 9:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌ى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ى گشت پێشینه‌کان و قه‌رزه‌کانى  سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى راگرت.

رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ى گشت پێشینه‌کانى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و هێزه‌کانى ناوخۆى راگرت.

به‌ پێى رێنمایى دارایى ژماره‌ (5) که‌ له‌ 20-2-2018،  به‌ واژۆى رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان  بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر دواخستنى گشت لێبڕینه‌کانى تایبه‌ت به‌پێشینه‌و قه‌رزه‌ گشتیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لاى مووچه‌خۆران وه‌ک پێشینه‌کانی( خانووبه‌ره‌، هاوسه‌رگیری، سندوقى  نیشته‌جێبوون)


زۆرترین خوێندراو