به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کات

2/24/2018 8:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24 ى شوباتى 2018 ، به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ شارى سلێمانى سه‌ردانى به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سکرتێرى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانى و به‌گه‌رمى پێشوازى لێکرا .

له‌دیداره‌ێکدا گفتوگۆ له‌سه‌ر باردۆخى کوردستان و عێرا ق و ناوچه‌که‌ کرا و دوا پێشهاته‌ سیاسیه‌کانى کوردستان وعێراق تاوتوێکران ، هه‌روه‌ها ره‌وشى ئێستاى عه‌فرین وهێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ به‌شێوه‌یه‌کى گرنگ باسى لێوه‌کرا جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌رى ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و هێرشانه‌ رابگیرێت بۆ سه‌ر عه‌فرین پێویسته‌ کورد هه‌ڵویستى جدى هه‌بێت له‌سه‌رى بۆ کۆتایى  هێنان به‌شه‌ڕو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاشتى بۆ ناوچه‌که‌ .

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى کوردستان وعێراق کرایه‌وه‌ به‌ پێویست زانرا کورد به‌ یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێستى کاربکات تاوه‌کو له‌رێگاى مافه‌ ده‌ستووریه‌کانیه‌وه‌ له‌داهاتودا سه‌رجه‌م مافه‌کانى به‌ده‌ستبهێنێت .


زۆرترین خوێندراو