له‌چه‌ند شارو شارۆچکه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستان بۆ پشتیوانى عه‌فرین خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

2/24/2018 8:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








کاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆى   ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24 ى شوباتى 2018 ، به‌ دروشمى باشوور پشتیوانى به‌رخودانى عه‌فرینه‌  له‌چه‌ندین شارو شارۆچکه‌ى هه‌رێمى کوردستان رێپێوانى هێمنانه‌ به‌رێوه‌چوو .

  پاش نیوه‌ڕۆ له‌ شاڕێى سالم له‌شارى سلێمانى له‌ سه‌هۆڵه‌که‌  خۆپیشاندانێکى گشتى ئه‌نجامدرا بۆبه‌رده‌م باخى گشتی بۆ پشتیوانى له‌ عه‌فرین و هاوکات ئیدانه‌کردنى له‌شکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌. 

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌سه‌ر پێشنیارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان "که‌نه‌که‌" و به‌ هاوبه‌شى ڕێکخراوه‌کان و مامۆستایانى ئاینى و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و چالاکوانانى مه‌ده‌نى ئه‌نجامده‌درێت. 

هه‌رئه‌مڕۆ له‌(له‌هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕانیه‌، کۆیه‌ ، قه‌زاى سۆران ، که‌لار
) به‌هه‌مان شێوه‌ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى عه‌فرین و کۆتایى هاتن به‌له‌شکرکێشى سوپاى تورکیا بۆسه‌ر ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدرا .




زۆرترین خوێندراو