4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات
7/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7 ى مارسى 2018  ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى کارگێرى و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌شارى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن باپیر کامه‌لا سکرتێر و به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێر و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى کریکاران و ره‌نجده‌رانه‌وه‌ پێشوازیکران .

له‌دیدارێکدا باروودۆخى ئێستاى کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتى باسى لێوه‌کرا ،به‌تایبه‌تى ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى ناوچه‌که‌ى گرتۆته‌وه‌ رێگه‌چاره‌ش بۆ کۆتایى هاتن به‌کێشه‌کان گفتوگۆو دیالۆگ  به‌پێویست زانرا .

هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر یه‌ک ڕیزى نێو ماڵى کوردو یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى له‌پرسه‌ نیشتمانى نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له‌روشه‌وه‌ به‌شدارى کورد له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ کراو پێشهاته‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و هه‌رێم شیکرانه‌وه‌ وبه‌پێوستیشزانرا که‌ کورد ئاماده‌کارى و به‌رنامه‌ ریژى ته‌واو بکات بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق وچۆنیه‌تى هه‌نگاو نان بۆ به‌کۆتا گه‌یشتنى  کێشه‌و گرفته‌کانى له‌ گه‌ڵ به‌غدا .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر زیاتر پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان حزبى سۆسیالیست  دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان کرایه‌وه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانى زیاترى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان و مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان .

  


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group