4
7 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز محه‌مه‌دى جاحى مه‌حمود مه‌کته‌بى سیاسى (حسدک) کۆبۆوه‌
8/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







کاتژمێر 10 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8 ى مارسى 2018 ،به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌هه‌ولێر کۆبۆوه‌ .

سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد ،دواتر به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پیرۆزبایى رۆژى جیهانى 8 ى مارس ئاراسته‌ى ئافره‌تانى کوردستان و رێکخراوى گه‌شه‌ پێدانى ئافره‌تانى کوردستان کرد.

دواتر به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌بارودۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرد ،به‌تایبه‌تى ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى که‌له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ک به‌خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تى ،به‌تایبه‌تى خراپى به‌ڕێوه‌چوونى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا که‌کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م کایه‌کانى ژیانى هاولاتیان له‌هه‌رێمى کوردستان دروستکردووه‌ .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌گرفته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و قه‌یرانى دارایى و په‌کخستنى پرۆسه‌ى خوێندن کرا له‌هه‌ندێک شارو شارۆچکه‌ى کوردستان ،که‌له‌ئاینده‌دا ده‌رئه‌نجام و کاریگه‌رى خراپى لێده‌که‌وێته‌وه‌ .هاوکات جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر باشکردنى ژیانى هاوڵاتیان و دابین کردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌ سیاسیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا.

هه‌رله‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌سازیه‌کان کرا بۆ لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ژماره‌ 170 له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .

هه‌روه‌ها میکانیزمى گونجاو دیاریکرا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى به‌هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌رى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group