4
7 قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى یه‌کسانى جێنده‌ر بده‌ین ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ شۆڕشێکى فیکرى هه‌یه‌
8/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز




 


جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ڕایگه‌یاند: پرسى جێنده‌ر له‌ هه‌موو جیهان به‌روپێش ده‌چێت و ده‌بێت هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى یه‌کسانى جێنده‌ر بده‌ین له‌ هه‌رێم، ده‌بێت گۆڕانکارى بکه‌ین و ئه‌م گۆڕانکاریه‌ش پێویستى به‌ شۆڕشێکى فیکرى هه‌یه‌.

به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌ (8 مارس)، ئه‌مڕۆ 8/3/2018، له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ئاماده‌ بوونى به‌ڕێزان دکتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکومه‌ت و خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان، به‌شدارى کرد له‌ کۆنفڕانسى په‌ره‌پێدانى سه‌نته‌ره‌کانى جێنده‌رناسى له‌ زانکۆکانى کوردستان.

له‌ وته‌یه‌کدا، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى وێراى پیرۆزبایى له‌ ژنان و کچانى کوردستان به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌، تیشکى خسته‌ سه‌ر کێشه‌کانى ژنان و جێنده‌رناسى له‌ هه‌رێمى کوردستان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و گرفتانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ژنان ده‌بنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌مان.


جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت خێزان و په‌وه‌رده‌ و خوێندن ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌رپا کردنى یه‌کسانى جێنده‌ر و سه‌نته‌ره‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ و جێنده‌رناسى ده‌توانن کاریگه‌رى خۆێان هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌.

وتیشى " من ئه‌پرسم له‌ پیاوان، ئایا ئێمه‌ به‌ کرده‌یى باوه‌رمان به‌ یه‌کسانى جێنده‌ر هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌، پێناسه‌ى یه‌کسانى جێنده‌ر چییه‌؟" ئاماژه‌شى به‌وه‌ دا که‌ ده‌بێت هه‌موومان، هه‌رکه‌سه‌و لاى خۆیه‌وه‌، گرنگى بدات به‌و پرسه‌ تا بتوانین یه‌کسانى جێنده‌ر به‌ کردیى بارپا بکه‌ین. و وتى " له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا نا هاوسه‌نگى جێنده‌رى هه‌یه‌ و به‌شێک له‌ گه‌نجانى کۆمه‌ڵى کورده‌وارى تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌یان بۆ هاوسه‌نگى جێنده‌رى هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌شدا پێوسته‌ سه‌نته‌ره‌کان هاوکاربن له‌ گۆڕینى تێڕوانینه‌کان".

له‌ به‌شێکى ترى وته‌که‌یدا قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌ کرده‌یى مه‌جال بده‌ین به‌ ئافره‌تان که‌ بۆچونى خۆیان بڵێن، ده‌بێت گۆڕانکارى بکه‌ین و ئه‌م گۆڕانکاریه‌ پێویستى به‌ شۆڕشێکى فیکرى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌و ئاسته‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێت له‌ مه‌سه‌له‌ى یه‌کسانى جێنده‌ر. هه‌روه‌ک ڕاشیگه‌یاند "تائێستا سیستمى کۆتا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ژن دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تێک بۆ په‌رله‌مان ده‌رچێت، هه‌ر بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین پێویستمان به‌ شۆڕشى فکرى هه‌یه‌".   



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group