4
7 په‌یامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ئافره‌تان
8/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







په‌یامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان له‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ئافره‌تان

ئێستا کاتییه‌تى، چالاکوانانى لادێ و شار پێکه‌وه‌، ژیانى ئافره‌تان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى گه‌ش بگۆڕن.

مانگى ئادار مانگى فیداکارى و ڕاپه‌ڕینه‌کانه‌. هاوکات ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان بۆ ژنانى کوردستان تایبه‌تمه‌ندییه‌کى زۆرى هه‌یه‌، چونکه‌ له‌لایه‌ک مانگى یاده‌وه‌رییه‌ خه‌مناک و ناخۆشه‌کانه‌، له‌لایه‌ک مانگى ڕاپه‌رین و رزگارى گه‌لى کوردستانه‌ له‌ ده‌ستى دکتاتۆرییه‌ت، له‌ لایه‌کى تر یادێکى مه‌زنى جیهانى ده‌کاته‌وه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌و تیکۆشان و فیداکاریى و خه‌باته‌ مه‌ده‌نییه‌ى به‌ درێژایى قۆناغه‌کانى مێژوو له‌ پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌ سیاسى، مه‌ده‌نى، یاسایی، ئابورى و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانى، خه‌باتى بۆ کردووه‌. بۆیه‌ ئه‌م یاده‌ به‌رهه‌مى خه‌بات و ڕه‌نجى سه‌دان ساڵى ژنانى ڕزگاریخوازى گشت پێکهاته‌ و نه‌ته‌وه‌کانى دونیایه‌ له‌ پێناوى نه‌هێشتنى هه‌موو جۆر و شێوازه‌کانى جیاکارى و چه‌وساندنه‌وه‌. بۆیه‌ ژنانى جیهان به‌گشتى و ژنانى کوردستان به‌تایبه‌تى، شایانى ڕێز و خۆشه‌ویستین له‌ پاى هه‌موو هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشان و فیداکارییه‌کانیان.

بۆیه‌ ده‌ڵێین: ئێستا کاتییه‌تى ژنان و پیاوان  پێکه‌وه‌ کار بۆ به‌ره‌وپێشبردنى کۆمه‌ڵگه‌ بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌هێشتنى جیاکارییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژییه‌کان بێ جیاوازیى ڕه‌گه‌زى، هه‌نگاوه‌کان بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ى کوردستان بێت له‌ ته‌واوى کردار و په‌رچه‌کرداره‌ ناپه‌سه‌نده‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ به‌ هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه‌.

جه‌ژنتان پیرۆزبێت ژنانى تێکۆشه‌ر و فیداکارى کوردستان. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ شه‌هیدان، خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، ژنانى قوربانى ده‌ستى ڕژێمه‌کان و گروپه‌ تیرۆریسته‌کانى داعش و هاوشێوه‌کانى و قوربانیانى ده‌ستى توندوو تیژییه‌کان.

سه‌ربه‌خۆیى و ئازادى بۆ ئافره‌تانى کوردستان.
کوردستان له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستى به‌ ده‌ستى کارى ژنانى گوند و شاره‌کانه‌ له‌ پێناو ده‌ربازبون له‌و قه‌یران و ئاسته‌نگانه‌ى ڕووبه‌ڕووى کوردستان بونه‌ته‌وه‌. که‌واته‌ کاتییه‌تى: زه‌مینه‌سازى بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ته‌کان بچێته‌ قۆناغى کردارییه‌وه‌ و ئه‌و هێز و توانا خه‌وێنراوه‌ى ژنانى گوند و شار ببوژێنرێته‌وه‌ و کوردستان له‌ تواناکانیان سودمه‌ندبیت و ببنه‌ به‌شێک له‌ چاره‌سه‌ر و هێز و تواناکانیان نیشانى کۆمه‌ڵگه‌ بده‌ن تا متمانه‌ى زیاترى خۆیان و هاوپیشه‌ و خێزان و دامه‌زراوه‌کانیش مسۆگه‌ر بکه‌ن.

بۆیه‌ ئافره‌تان چاویان بڕیوه‌ته‌ داهاتوو تا له‌ پڕۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشخستنى کوردستان ڕۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌بێت هه‌روه‌ک چۆن له‌ سه‌رخستى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان ڕۆڵى گرنگیان هه‌بووه‌، هه‌رواش باوه‌رمان وایه‌ به‌شدارى ڕاسته‌قینه‌ى ژنان له‌ پرۆسه‌کانى په‌ره‌پێدان و به‌شداریى زیاترى ئافره‌تان له‌ ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارییه‌کاندا، گارانتى سه‌رکه‌وتن و پێشخستنى کوردستان زیاتر ده‌کات.

به‌ کارى پێکه‌وه‌یى ژنان و پیاوانى چالاک و هۆشیار، ده‌توانیین کوردستان پێشبخه‌ین. بۆیه‌ پێویسته‌ ئافره‌تانى گوند و شار ده‌رفه‌تى کارگێڕیى زیاتر و زه‌مینه‌سازى بۆ ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌کى کارى ته‌ندروست بۆیان بڕه‌خسێنریت له‌ بازاڕه‌کانى هه‌رێم تا بتوانێت ڕۆڵى کارا ببینێت له‌ زیادکردنى به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌کان گه‌شه‌ى پێبدات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ر ژنێک پێگه‌یه‌ک وکارێکى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بکرێت، که‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامانجانه‌ به‌دى بهێنین ژنان پێویستیان به‌ پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و ئاسۆیه‌کى ڕونتر که‌ داهاتووى له‌ کوردستانێکى گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌بینێته‌وه‌.

کارکردن بۆ ئه‌م په‌یامانه‌ به‌رپرسیارێتییه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ هه‌م له‌ڕووى بابه‌تى و هه‌م له‌ڕووى کردارییه‌وه‌  که‌ ئێستا له‌ هه‌موو کات زیاتر کاتیه‌تی. له‌ هه‌مان کاتدا مافى ئافره‌تانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ کارکردن و به‌گه‌ڕخستنى تواناکانیان یه‌کێکه‌ له‌و ڕێگایانه‌ى که‌ مافه‌ شایسته‌کانى ژنانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ر به‌دیده‌هێنیت و له‌ هه‌مانکاتدا ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ ژینگه‌یه‌کى جیاواز له‌وه‌ى تێیدا ده‌ژى، به‌مه‌ش گیانى متمانه‌به‌خۆبوون و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئه‌رک و مافه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. کاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌ ڕووى ده‌روونى و کۆمه‌ڵایه‌تى دروستده‌کات به‌مه‌ش پارێزگارى کۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌قامگیریى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌دى ده‌هێنرێت.

که‌واته‌ با پێکه‌وه‌ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرین و کوردستان بگوازینه‌وه‌ بۆ قۆناغێکى گه‌شه‌سه‌ندوتر.

سه‌رکه‌وتوو بێت ئیراده‌ى ژنانى خۆڕاگر و فیداکار
پێکه‌وه‌ مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانمان به‌ ده‌ست دێنینه‌وه‌ و به‌ ئاشتى و ئازادى ژیانمان رێکده‌خه‌ینه‌وه‌ به‌ره‌و کوردستانیکى گه‌شه‌سه‌ندوتر.


ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان
حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هه‌ولێر - 8ى مارسى 2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group