4
7 په‌یامى په‌رله‌مان له‌ ساڵیادى ڕێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارو ڕاپه‌ڕینى شارى هه‌ولێر
10/3/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راگه‌یاندنى رێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار و ساڵیادى راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى هه‌ولێر، سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

په‌یامى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ ساڵیادى ڕێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى هه‌ولێر

له‌ ساڵیادى ڕاگه‌یاندنى "ڕێککه‌وتننامه‌ى 11 ى ئادار" دا، سڵاو و بیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى گه‌لى کوردستان به‌گشتى و خانه‌واده‌ و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان به‌تایبه‌تی، ده‌که‌ین.

ڕێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970، به‌رهه‌مى خه‌باتى گه‌لى کوردستان و خوێنى هه‌زاران شه‌هید و فیداکاریى پێشمه‌رگه‌ دلێره‌کانى میلله‌ته‌که‌مان بوو. به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ مێژووییه‌ هه‌نگاوێکى سیاسیى بوێرانه‌ى شۆڕِشى مه‌زنى ئه‌یلوول بوو، ئه‌و شۆڕِشه‌ى که‌ رژێمى ئه‌وساى به‌غداى ناچارکرد ملکه‌چى ئیڕاده‌ى گه‌لى کوردستان بێت و بۆ یه‌که‌مجار دان به‌ مافه‌ ڕه‌واکانی، سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئیدارى و که‌لتووریى ئه‌م گه‌له‌ بنێت.

هاوکات، ئه‌مڕۆ یادى " 27 " ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ رۆژى 11ى ئادارى 1991دا و شانبه‌شانى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان و به‌یه‌ک ئاراسته‌ و یه‌کده‌نگ شاره‌که‌یان له‌ داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانى رژێمى به‌عس پاککرده‌وه‌و ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند که‌ هیج هێزێک ناتوانێت ڕێگرى له‌ ئیڕاده‌و خواستى ئازادیى خه‌ڵکى کوردستان بکات.

دوابه‌دواى راپه‌رینیش و له‌ ساڵى 1992دا، جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌ ئاهه‌نگێکى دیموکراسیدا به‌ئاراسته‌ى سه‌ندوقه‌کانى ده‌نگدان چوون بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، که‌ سیسته‌مى فیدڕاڵى له‌ چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عیراقدا رایگه‌یاند، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌م میلله‌ته‌ و بنه‌ماکانى رێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار.  
ئه‌مڕۆش، عێراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتى گۆڕِانکاریى سیاسیى گه‌وره‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت. ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌کات میلله‌ته‌که‌مان سوود له‌ هه‌موو  وه‌رچه‌رخانه‌کان وه‌ربگرێت و به‌ یه‌کڕیزى و یه‌ک گوتارى و به‌ وشیارییه‌وه‌ به‌ره‌نگارى پیلانه‌کانى ناحه‌زان ببێته‌وه‌ و له‌ ئاست ئه‌و پێشهاتانه‌دا بێت و ئامانجه‌کانى شۆڕِش و ڕاپه‌رینه‌کانى بکاته‌ هه‌وێنى کارکردن له‌ پێناو به‌دیهێنانى هیوا و ئاواته‌که‌ى و دابینکرنى ژیانێکى شایسته‌و به‌خته‌وه‌ر.

به‌رز و پیرۆزبێت ساڵیادى رێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار و ڕزگارکردنى شارى هه‌ولێر، پایه‌ته‌ختى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رى رێزو نه‌وازیش بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕێگاى سه‌روه‌ریى کوردستان داده‌نوێنین.


سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان
11-3-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group