4
7 قوباد تاڵه‌بانى فه‌رمانى ته‌ملیک کردنى خانووه‌ نیشته‌جێکانى چوارچێوه‌ى گونده‌کانى واژوو کرد
10/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌فه‌رمانى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌وه‌کاله‌ت، دوو لیژنه‌ پێکهێنران بۆ ته‌ملیک کردنى ئه‌و خانووه‌ نیشته‌جێیانه‌ى ده‌که‌ونه‌ حه‌ره‌مى گونده‌کان.

دواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌کێشه‌کانى ته‌ملیک کردنى خانووه‌ نیشته‌جێکانى حه‌ره‌مى گونده‌کان، که‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ وه‌کاله‌ت، واژووى له‌سه‌ر  دوو فه‌رمان کردووه‌ به‌ ژماره‌کانى ٨٦٢ و ٨٦٣ له‌ به‌روارى ٢٠-٢-٢٠١٨ به‌ مه‌به‌ستى ته‌ملیک کردنى ئه‌و خانووه‌ نیشته‌جێیانه‌ى که‌ ده‌که‌ونه‌ حه‌ره‌مى گونده‌کان.

به‌ پێى فه‌رمانه‌کان دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان پێک دێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانکان پشت به‌ست به‌ یاسا جێبه‌جێ بکرێن. لیژه‌نه‌کانیش نوێنه‌رى هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى داد، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو،  دارایى و ئابورى و به‌رێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانووبه‌ره‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

نه‌ورۆز قازى سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى یاسایى له‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ لێدوانێکد ڕایگه‌یاند: واژوو کردنى ئه‌و دوو فه‌رمانه‌ (٨٦٢ و ٨٦٣) له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى ژماره‌ ١٢ى ساڵى ٢٠١٢ و ڕێنماییه‌کى ساڵى ٢٠١٧، ده‌رکراوون.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و خانوانه‌ى که‌ ته‌ملیک ئه‌کرێن به‌ پێى ئه‌و دوو فه‌رمانه‌، نه‌ورۆز قازى وتى " به‌ پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه‌ و کارمان له‌سه‌ر کردووه‌، زیاتر له‌ ٨٠٠٠٠ (هه‌شتا هه‌زار) خێزان سوودمه‌ند ده‌بن له‌ هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان".


hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group