4
7 داستانى ده‌شتیوی به‌خوێنى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ و هه‌ڤاڵه‌کانى تۆمارکرا
10/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز









له‌ ساڵى 1978 له‌کاتیکدا هێزه‌کان خۆیان ئاماده‌ ئه‌کرد بۆ به‌رگرى له‌و نه‌خشه‌یه‌ى رژێمى به‌عس بۆ ویران کردنى کوردستان به‌قوڵاى  20کیلومه‌تر دێهاته‌کانى کوردستان به‌ناوى پشتیوانى ئاسایشه‌وه‌ له‌سه‌ر رێکه‌وتن نامه‌ى جه‌زائیر ویران بکه‌ن و خه‌ڵکه‌که‌شى ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن، بۆ په‌یداکردنى چه‌ک شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى سوسیالیستى دیموکراتى کوردستان فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى 8 ده‌شتى هه‌ولێر به‌ره‌وه‌ باره‌گاکانى سه‌رکردایه‌تى له‌گه‌ل هێزێکدا به‌رێکه‌وتن له‌ده‌مه‌وبه‌یانى 8-4-1978 له‌ دێى ده‌شتیوى سه‌ر به‌ قه‌لادزه‌ له‌لایه‌ن هێزیکى گه‌وره‌ى سوپاى عێراقیه‌وه‌ گه‌مارۆر درا وب زه‌وى و ئاسمانه‌وه‌ هێرشێکى به‌ربڵاو درندانه‌ى نابه‌رامبه‌ر کرایه‌ سه‌ر هێزه‌که‌ که‌40 پێشمه‌رگه‌بوون له‌شه‌ڕێکى ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌دا 2 هه‌لیکۆپته‌ر پێکرا و سه‌دان سه‌رباز کوژرا و زه‌ره‌رو زیانێکى گه‌وره‌ به‌ر دوژمن گه‌یشت و به‌خۆینى شه‌هید سه‌عدى گچکه‌ و18 پێشمه‌رگه‌ى تر تۆمارکرا ئه‌وانیش شه‌هیدان ( فاروق ێدیق و فه‌ره‌ج قادر و فه‌ریق هه‌مزه‌ و شاهین عزه‌دین و تاهیر جه‌لیل و جه‌بار اسماعیل و عوسمان باوه‌ و سامى عوبێد و سه‌باح جمیل و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و باپیر و چه‌ندین شه‌هیدى تر که‌خه‌ڵکى هه‌ولێر بوون وبه‌شیک له‌پێشمه‌رگه‌کان به‌بریندارى گیران ئه‌وانیش ( که‌مال واحید که‌ریم و حه‌سه‌ن عه‌بدولرحمان و جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د و جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د )   دواى چه‌ند مانگێک له‌ موسڵ له‌سێداره‌دران و شه‌هیدکران.

ئه‌و داستانه‌ى پیشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانى سۆسیالیست بووبه‌ ده‌رسێک بۆدژمنانى گه‌ل و نیشتمان به‌پێى که‌تیبه‌که‌ى ئیسماعیل تایه‌ نعێمى قائید فه‌یله‌قى 1 جه‌یشى عێراقى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌و داستانه‌ له‌ هه‌یئه‌ى ئه‌رکانى جه‌یشى عێراقى دا بخوێنرێت له‌سه‌ر شه‌ڕى پارتیزانى وده‌ر بازبونى هێزه‌که‌ى سۆسیالیست له‌ ناو ئه‌و هه‌مو سوپا و ئه‌و حساباته‌ى بۆى کرابوو .

شه‌هید سه‌عدى و هه‌ڤاڵه‌کانى به‌خۆینى خۆیان ئه‌و داستانه‌ گه‌وره‌یه‌یان تۆمار کرد وچونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌.

ئه‌مرۆ گۆره‌کانیان ئازاده‌و ئاسوده‌ن و که‌سوکاریشان سه‌ر به‌رزو سه‌ر فرازن وحزبه‌ که‌ى شه‌هید سه‌عدى و هه‌ڤاڵه‌کانى حزبى سۆسیالیست له‌ کوردستان دا به‌رده‌وامه‌ وهه‌زاران خوێندکارى شه‌هید سه‌عدى له‌خه‌بات به‌رده‌وامن به‌شێک له‌ ئاواته‌ کانیان به‌خۆینى شه‌هیده‌کان به‌ده‌ست هاتوه‌ هه‌ر واش به‌رده‌وام ئه‌بن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ته‌واوى ئاواته‌کانى گه‌له‌که‌مان خۆینى شه‌هیده‌کانمان



مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالیست دیمکراتى کوردستان


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group