4
7 نووسینگه‌ى ئاژانسى په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێم کرایه‌وه‌
12/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوره‌نیوز







رۆژى دووشه‌ممه‌ 12 ى مارسى 2018 نووسینگه‌ى ئاژانسى په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، دۆگلاس سیلیمان باڵوێزى ئه‌مریکا له‌ عێراق و ویلیام پیته‌رسن به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر کرایه‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران له‌ له‌ کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش ووتی: کردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌رێم کارێکى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکایه‌. به‌مه‌ش ئه‌مریکا پشتیوانى خۆى بۆ هه‌رێم ده‌سه‌لمێنێت و  پاڵپشتى هه‌رێم ده‌کات.

ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ ئه‌و چاکسازیانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ نیازه‌ بیانکات چاکسازى ریشه‌ین و ته‌نها قسه‌ نین و به‌رده‌وام ده‌بن.

قوباد تاڵه‌بانى له‌ باره‌ى پرۆژه‌که‌شى ووتی: ناوه‌ڕۆکى پرۆگرامه‌که‌ بریتییه‌ له‌ چاکسازى دارایى و ئابورى و پرۆژه‌که‌شى ده‌بێته‌ ته‌واوکارى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم.

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌ عێراق لایه‌ن خۆیه‌وه‌‌ ووتی: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ زۆر بواردا هاوکارى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات و تایبه‌ته‌ به‌ په‌ره‌پێدانى که‌رتى ئابورى و ئێمه‌ پشتیوانى له‌ حکومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌که‌ین.

ویلیام پیته‌رسن به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى ئه‌مریکا به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ کردنه‌وه‌ى خولى به‌رزکردنه‌وه‌ى تواناکان بۆ باشکردنى ئیداریى و دارایى گووتى به‌م پرۆژه‌یه‌ گۆڕانکارى له‌ ژیانى هاووڵاتیان و ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌کرێت.

ووتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین پرۆژه‌که‌ گه‌وره‌ بکه‌ین و زیاتر گرنگى به‌و ناوچانه‌ ده‌ده‌ین که‌ پێویستیان به‌ هاوکارییه‌ و نیشته‌جێبوون تێیاندا ناسه‌قامگیره‌.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group