4
7 دیندار زێباری: حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌دان ده‌ستگیرکراوى داعشى راده‌ستى حکومه‌تى به‌غدا کردووه‌
12/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێکى عێراقى باس له‌ ئازادکردنى ژماره‌یه‌ک ده‌ستگیرکراوى داعش ده‌که‌ن که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌سته‌به‌سه‌رن له‌ هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ راده‌ستى حکومه‌تى به‌غدایان بکات ئه‌مه‌ش به‌ مه‌ترسى ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى عێراق به‌ گشتی.

د. دیندار زێبارى رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم کوردستان له‌ وه‌ڵامى ئه‌م تۆمه‌تانه‌دا رایگه‌یاند حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا پرۆسه‌یه‌کیان ده‌ستپێکردووه‌ بۆ  راده‌ستکردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه‌،  و زیاتر وتی: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاسانکارى زۆرى کردووه‌ بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه‌ و تا ئێستا به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ک به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى ناوه‌ندى  ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ ده‌ستگیرکراوانى داعش راده‌ست کراون و پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وامه‌.

رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه‌ى راده‌ستى حکومه‌تى ناوه‌ندى کراون وتی: به‌ بڕیارى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌ولێر (277) دوو سه‌د و حه‌فتا و حه‌فت به‌ندکراو به‌پێى مادده‌ى (سێ یه‌م/ 7 تیرۆر) ڕه‌وانه‌ى (دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى نه‌ینه‌وا/ تیرۆر) کراون به‌ چه‌ند قۆناغێک و له‌ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ک (50 تا 55) به‌ند کراو بوون. هه‌روه‌ها به‌پێى  بڕیارى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌ولێر (576) پێنج سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش به‌ندکراو به‌پێى مادده‌ى (چواره‌م/ 1 له‌یاسایى ژماره‌ 13ى ساڵى 2005) ڕه‌وانه‌ى (دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى رصافه‌/ بغداد) کراون له‌ ڕێگاى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌ فڕۆکه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ (5) پێنج قۆناغ له‌ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ک (100 تا 120) به‌ندکراو ڕه‌وانه‌کراون.

زێبارى تیشکى خسته‌ سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌ تۆمه‌تى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیرکراون و له‌م باره‌وه‌ وتی: له‌ ماوه‌ى 2014-2016 به‌پێى ئاماره‌کانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ هه‌رێم (2652) که‌س به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون، (1100) تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى کردنیان به‌ داعشه‌وه‌ به‌سه‌ردا ساغ بۆوه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ و سزادروان و حوکمه‌که‌شیان بریتى بووه‌ له‌ زیندانى له‌ نێوان سێ ساڵ تا زیندانى هه‌تاهه‌تایه‌ به‌پێى قه‌باره‌ى ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌، هه‌روه‌ها (870) شیان بێتاوان ده‌رچوون و ئازاد کران، (682) شیان تا ئێستا له‌ قۆناغى لێکۆڵینه‌وه‌دان. له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ (328) سێ سه‌د و بیست و هه‌شت به‌ندکراوى تر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ که‌ ڕه‌وانه‌ بکرێن بۆ (دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى رصافه‌/ بغداد).
سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌ ساڵى 2017 ده‌ستگیرکراون زێبارى وتی: له‌ شه‌ش مانگى کۆتایى 2017 له‌م ماوه‌یه‌دا (709) ئه‌ندامى داعش یان گومانلێکراو ده‌ستگیرکراون یان خۆیان راده‌ست کردووه‌ له‌وانه‌  (279) به‌ندکراو به‌ بڕیارى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ یان به‌ بڕیارى دادگاى یان به‌ بڕیارى دادگاى تاوانه‌کان ئازادکراون. (27) به‌ندکراو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ حوکمدراون به‌ زیندانیکردن به‌ سزاى جۆراوجۆر. (156) به‌ندکراو ئێستا له‌ دادگاى تاوانه‌کانن و چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى چاره‌نووسیان له‌ داهاتوودا. (247) به‌ندکراو ئێستا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا ماون له‌ دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ داهاتوودا چاره‌نووسیان یه‌کلایى ده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ که‌ زۆربه‌ى ئه‌وه‌ که‌سانه‌ى دواى پرۆسه‌ى ئازادکردنى حه‌ویجه‌ ده‌ستگیرکراون تۆمه‌تیان ئاراسته‌ نه‌کراوه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانیش به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو له‌ دواى ده‌ستپێکردنى پرۆسه‌ى ئازادکردنى حه‌ویجه‌ و له‌ کاتى هاتنیان له‌ حه‌ویجه‌وه‌ خۆیان راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کردووه‌ وئیعتیرافیان کردبوو که‌ سه‌ر به‌ داعشن، بۆیه‌ وه‌ک ده‌ستگیراوه‌کانى تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه‌، هه‌روها به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ئاماده‌ نه‌بوون خۆیان راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق بکه‌نه‌وه‌ به‌شێکیان له‌ خێزانه‌کانیان دابڕاون.

له‌ کۆتایى لێدوانه‌که‌یدا رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وتی: پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بکه‌ین که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان یاساى ژماره‌ (3)ى ساڵى 2006 که‌ به‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن (تیرۆر) ناسراوه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرا، ئه‌و یاسایه‌ تا 16-7-2016 کارى پێکرا. به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌رێمى کوردستان بۆ دادگایى کردنى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ کارى تیرۆریستییه‌وه‌ تێوه‌گلاون کار به‌ یاساى ژماره‌ (21)ى ساڵى 2003ى په‌رله‌مانى کوردستان و یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969ى هه‌موار کراو ده‌کرێت. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group