4
7 مه‌ترسیه‌کانى ئندۆمى ئاشکرا ده‌کرێت
13/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئندۆمی، ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌ى تام وچێژى تایبه‌تى هه‌یه‌ و خه‌ڵکان به‌ گشتى و مناڵ به‌تایبه‌ت ئاره‌زووى خواردنى ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ى زیانه‌کانى بزانن، پسپۆڕێکى بوارى خوارده‌مه‌نى زیانه‌کانى ئندۆمى له‌سه‌ر له‌شى مرۆڤ  ئاشکرا ده‌کات و داوا له‌ دایکان و باوکان ده‌کات له‌خواردنى به‌دووربن.

چیمه‌ن بایز، هه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ر له‌ بوارى زانستى خۆراک رایده‌گه‌یه‌نێت: ئندۆمى له‌ ( ئاردى گه‌نم، نیشاسته‌، خوێ، به‌هارات و مادده‌کانى پاراستن ) پێکهاتووه‌، ئه‌و خۆراکه‌ ماددانه‌ى تێدا نییه‌ که‌ له‌شى مرۆڤ پێویستى پێبێت، و له‌ سه‌رچاوه‌ى تره‌وه‌ ده‌ستى ده‌که‌وێت، خواردنیشى مه‌ترسى بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ به‌تایبه‌ت مناڵ دروستده‌کات.

چیمه‌ن بایز ووتیشی: به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى چه‌ورى له‌ ئندۆمی-دا، مه‌ترسى به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى کۆلسترۆڵى خوێنى هه‌یه‌، که‌ئه‌مه‌ش هۆکاره‌ بۆ خاوبوونوه‌ى ده‌ماره‌کانى دڵ و توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ، و زیادبوونى کێشى مرۆڤ یه‌کێکى تره‌ له‌ مه‌ترسیه‌کانى خواردنى ئندۆمى له‌برى ژه‌مه‌کان.

ووتیشی:   ئه‌و خوێیه‌ى له‌ دروستکردنیدا به‌کار هاتووه‌ جۆره‌که‌ى (621  E) مه‌ترسى نه‌خۆشى بۆسه‌ر ده‌ماره‌کانى مێشک و مۆخى مرۆڤ، که‌ بێهێز و  که‌م تواناى بیرکردنه‌وه‌ى ده‌کات، و خانه‌کانى مێشک له‌ناوده‌بات و مێشکى مرۆڤیش به‌هۆى خواردنى به‌رده‌وامى ئندۆمیه‌وه‌ تواناى دروستکردنه‌وه‌ى خانه‌کانى مۆخى نامێنێت به‌تایبه‌تى له‌ منداڵدا.

هه‌روه‌ها: یه‌کێکى تر له‌و ماددانه‌ى راگرتنى شێى شعریه‌ى ئندۆمیه‌که‌یه‌، که‌ توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر گورچیله‌کانى مرۆڤ به‌تایبه‌ت منداڵ دروستده‌کات. 


چیمه‌ن بایز ئاماژه‌ى بۆئه‌وشکرد، ئندۆمى هیچ به‌ها خۆراکیه‌کى نییه‌ که‌له‌شى مرۆڤ پێویستى پێبێت، خواردنیشى زیانى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت منداڵ، داواکارم له‌ دیکان و باوکان خواردنى ئندۆمى به‌دوربن و له‌ منداڵه‌کانیانى قه‌ده‌غه‌بکه‌ن.  

له‌ماوه‌ى رابردوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکى زۆر ئندۆمى ماووه‌ به‌سه‌رچوودا گرتووه‌ و به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌رووى یاسا کراوه‌ته‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group