4
7 سلێمانى ... هاوڵاتیان له‌نه‌خواردنى سێو ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌
13/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز









به‌هۆى خراپى جۆره‌که‌یه‌وه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر سێوى خراپدا ده‌گیرێت و سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سێوه‌که‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ى عه‌لوه‌ى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕى زیاتر له‌ 2 تۆن سێوى خراپدا گیراوه‌، که‌ شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه‌ و سێوه‌که‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌کات.

ووتیشی: دواى پشکنینى سێوه‌که‌ که‌ له‌رووکارى ده‌ره‌وه‌یدا شێوه‌که‌ى ناشرینه‌، له‌ناوه‌وه‌ش ره‌شبۆته‌وه‌ یاخود کرمى تێدایه‌، به‌پێى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان به‌ها خۆراکییه‌که‌ى له‌ده‌ست داووه‌ و شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه‌،  بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى عه‌لوه‌ى سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ده‌رباره‌ى ئه‌و سێوه‌ى له‌بازاره‌کاندا ده‌فرۆشرێت ووتیشی: لیژنه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ که‌ رێگرى له‌ فرۆشتن و ساغکردنه‌وه‌ى ئه‌وجۆره‌ سێوه‌ بکه‌ن، وله‌ هه‌ر شوێنێک بفرۆشێت، ده‌ست به‌سه‌ر سێوه‌که‌یدا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌که‌ى رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌. 

گۆران قادر داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات خۆیان له‌ خواردنى ئه‌و جۆره‌ سێوه‌ به‌دوور بگرن و له‌کاتى هه‌بوون یان فرۆشتنى له‌ دوکان و بازاره‌کاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، سێوه‌ خراپه‌که‌ به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناودبه‌رێت و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group