به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود یادى 30 ساڵه‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌

3/16/2018 12:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ هه‌ینى  16ى مارسى 2018  به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان وبه‌رپرسانى حزبى و حکومى ناوچه‌که‌و شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانى کوردستان و نوێنه‌رى حه‌یدر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق و  نوێنه‌ر و کونسوڵى وڵاتان ، مه‌راسیمى ساڵیادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان  و سرودى نیشتمانى عیراق و کوردستان خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانى پیرۆز ده‌ستیپێکرد.

دواتر ووتارى به‌خێرهات له‌لایه‌ن عه‌لى عوسمان پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌کاله‌ت پێشکشه‌ کراو  تیشکى خسته‌ سه‌ر گه‌وره‌یى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ وپرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانى شاره‌که‌ ، هیواشى خواست حکومه‌تى عیراقى کار به‌ بڕیارى 568 سالى 2013 به‌پارێزگا بوونى هه‌ڵه‌بجه‌ بکات وه‌ک پارێزگاى ئاشتى و شایسته‌ى دارایى بۆ دابین بکات و له‌ رووى پرۆژه‌دا فه‌راموش نه‌کرێت.
ووتیشى : جێگاى نیگه‌رانیمانه‌ که‌ حکومه‌تى عیراقى فیدرال هه‌تا ئێستا هیچ قه‌ره‌بوویه‌کى مادى  قوربانیه‌کانى نه‌کردووه‌ته‌وه‌ هه‌ر وه‌ک له‌ ماده‌ى 132 ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپاوه‌ که‌ حکومه‌ت مولزیم ده‌کات به‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى قوربانیه‌کان و زیانلێکه‌وتوان و دابینکردنى مینحه‌ بۆ که‌س و کارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى که‌ داواکارین له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى حکومه‌تى ئیتحادى ئه‌م مادده‌یه‌ جێ به‌ جێ بکه‌ن .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و نوێنه‌رانى حزبى و حکومى و وڵاتان  تاجه‌ گوڵینه‌ى رێز وه‌فا له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان دانرا .


کاژێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى 16ى ئادارى 1988 هه‌ڵه‌بجه‌ کیمیابارانکرا، 5 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 10 هه‌زار که‌سیش برینداربوون. 

تائێستا 104 که‌س له‌بریندارى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ دواینیان 11-3-2018 بوو، 114 منداڵ بێسه‌روشوێن بوون و 72 خێزانیش مناڵیان وون بووه‌ تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش  چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى منداڵه‌کانیانن.


زۆرترین خوێندراو