له‌که‌رکوک یادى 30 ساڵه‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌

3/16/2018 12:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ هه‌ینى  16ى مارسى 2018  به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌رپرس و ئه‌ندامانى حزبه‌ کوردستانیه‌کان و جه‌ماوه‌رێکى فراوان له‌شارى که‌رکوک و له‌به‌رده‌م قه‌ڵاى دێرینى که‌رکوک به‌ئاڵاى کوردستانه‌وه‌ یادى 30 ساڵه‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونى به‌رپرس و ئه‌ندامانى حزبه‌ کوردستانیه‌کان و جه‌ماوه‌رێکى فراوان له‌به‌رده‌م قه‌ڵاى که‌رکوک به‌ئاڵاى کوردستانه‌وه‌ یادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌ .

ووتیشى :له‌دواى 16 ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ به‌وشێوه‌یه‌ گردبونه‌وه‌ به‌ئاڵاى کوردستان بکرێ له‌کاتێکدا بڕیارى قه‌ده‌غه‌ کردنى ئاڵاى کوردستان له‌و شاره‌ ده‌رچووه‌ .

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌له‌یادى نه‌ورۆز که‌رنه‌ڤاڵێکى گه‌وه‌رى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر قه‌ڵاى که‌رکوک ده‌کرێت و تیایدا ئاگرى نه‌ورۆز ده‌کرێته‌وه‌ ئاڵاى کوردستان ده‌شه‌کێندرێته‌وه‌ .

شایانى باسه‌ له‌دواى 16 ى ئۆکتۆبه‌ر وهێرشى حشدى شه‌عبى و سوپاى عێراق بۆسه‌ر شارى که‌رکوک ناوچه‌کانى ترى به‌توند ترین شێوه‌ روبه‌روى کورد بونه‌وه‌ته‌وه‌ تائه‌و راده‌یه‌ى ئاڵاى کوردستان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به‌شارى که‌رکوکیشه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ کراله‌کاتێکدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک به‌فه‌رى ره‌زامه‌ندجى له‌سه‌ر هه‌ڵکردنى ئاڵاى کوردستان ده‌ربڕى شان به‌شانى ئاڵاى عێراق  .


زۆرترین خوێندراو