هه‌رێمى کوردستان رسوماتێک له‌سه‌ر گه‌شتیارانى ئێرانى لاده‌بات

3/17/2018 12:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڕیاریدا رسوماتى 25 هه‌زار دینارى له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگرێت که‌ پێشتر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ هه‌ر گه‌شتیارێکى ئێرانى ده‌سه‌ندرا کاتێک ده‌هاته‌ ناو هه‌رێمى کوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند "به‌بۆنه‌ى نزیکبونه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز به‌ بڕیارێکى تایبه‌تى وه‌زیرى ناخۆى هه‌رێمى کوردستان ڕسوماتى 25 هه‌زار دینارى له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیاره‌ ئێرانیانه‌ لاده‌برێت که‌ له‌ مه‌رزه‌کانه‌وه‌ دێنه‌ ناو خاکى هه‌رێم".

به‌پێى رایگه‌یاندراوه‌ هه‌ڵگرتنى ئه‌و رسوماته‌ تا 1-4-2018 ده‌بێت ،ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ پێشتر هه‌ر هاوڵاتییه‌کى ئێرانى ده‌هاته‌ هه‌رێمى کوردستان ئه‌و بڕه‌ ڕسوماته‌ى لێوه‌رده‌گیرا.


زۆرترین خوێندراو