شاندى په‌رله‌مان له‌ به‌ریتانیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و توێژه‌رى سیاسى و ئاسایشى و سه‌ربازى ئه‌نجامدا

3/17/2018 6:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى شاندى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌یاوه‌رى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ریتانیا، ڕۆژى  ١٦ى مارسى 2018، له‌ له‌نده‌ن به‌سه‌رپه‌رشتیى گرووپى سوپا و هێزى ده‌ریایی، گفتوگۆ‌یه‌کى کراوه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و شرۆڤه‌کارى ئاسایش و سه‌ربازى و ئه‌کادیمى و توێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ‌گفتوگۆ کراوه‌که‌دا، باس له‌ رووداوه‌ مێژووییه‌کان و پڕۆسه‌ى سیاسى و ئاسایش و شه‌ڕى تیرۆریستان و پێکه‌وه‌ژیان و دیموکراسییه‌ت و خواست و داخوازیى ئازادیخوازانه‌ ‌و سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان کرا.

رۆڵى سه‌رکردایه‌تى و خه‌ڵکى کوردستان له‌مه‌ێ‌ پڕۆسه‌ى سیاسى و پارێزگاریکردن له‌ به‌هاکانى مرۆیى و دیموکراسى و ئارامى به‌رز نرخێندرا.

له‌ ‌ته‌واوى ده‌ربڕینه‌کانى شاندى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو، ئێمه‌ گه‌لێکى ئازاو ئازادیخوازو دیموکراسى ویستین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌کانمان کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕوانى زیاترى لێده‌کرێت.

هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئاینده‌ى عێراق و بیرکردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى و پڕۆسه‌ى سیاسیى عێراق و پێشلکاریى ده‌ستوورى و ده‌ستتێوه‌ردان له‌ ‌کاروبارى عێراق ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.

شایه‌نى باسه‌ شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیى دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سکرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مان، به‌ سه‌ردانێک له‌ له‌نده‌نى پایه‌ته‌ختى به‌ریتانیان.


زۆرترین خوێندراو