ساڵح موسلم: خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت و کۆڵناده‌ین

3/18/2018 4:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کاربه‌ده‌ستێکى باڵاى کورده‌کانى سوریا ده‌ڵێت شه‌ڕڤانه‌ کورده‌کان له‌ عه‌فرین کشاونه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وى ‌هێزه‌کانى تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانى چوونه‌ ناو شاره‌که‌وه‌.

ساڵح موسلم، له‌ ئه‌وروپاوه‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ له‌ سه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند که‌ کشانه‌وه‌ له‌ عه‌فرین ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ یه‌په‌گه‌ کۆڵ بدات، وتى خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌لى کوردیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌رگرى کردن له‌ خۆیان.

تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌کانى و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کانى ئۆپزسیۆى سوریا به‌ ته‌واوه‌تى عه‌فرینیان کۆنترۆل کردووه‌ ئه‌و شوێنه‌ى که‌ دوو مانگه‌ هه‌وڵى گرتنى ده‌دات.

ڕێکخراوه‌ى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤى سوریاى ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له‌ شه‌ڕڤانان ئاماده‌ نین شاره‌که‌ جێبهێڵن و هێشتا شه‌ڕ ده‌که‌ن.


زۆرترین خوێندراو