خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى عه‌فرین: به‌شێوازێکى دیکه‌ به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت و عه‌فرین ناکه‌وێ

3/18/2018 4:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیداری،جڤاکى و سه‌ربازى عه‌فرین له‌ لێدونێکدا، ڕایانگه‌یاند: " به‌رخۆدانى سه‌رده‌م به‌رده‌وامه‌ و بانگه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ عه‌فرین پوچن و ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکارى تورکیا هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 18 ى مارسى 2018 خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیداری، جڤاکى و سه‌ربازى هه‌رێمى عه‌فرین، له‌ کانتۆنێ عه‌فرین کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیان له‌ سه‌ر دوایین بارودۆخى عه‌فرین ڕێکخست  لێدونێکى هاوبه‌شیاندا و ڕایانگه‌یاند:" قۆناغێکى نوێ له‌ عه‌فرین ده‌ستى پێکردوه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێکێ عه‌رفرین شه‌ڕڤانان ده‌بنه‌ مۆته‌که‌ بۆهێز داگیرکه‌ره‌کان و ئه‌وانه‌ى دێنه‌ سه‌ر خه‌که‌که‌مان به‌مه‌ستى گۆڕینى دیموگرافیه‌که‌ی".

له‌ لێدوانه‌ هاوبه‌شه‌که‌دا، هه‌روه‌ها هاتووه‌: " به‌رخۆدانى سه‌رده‌م به‌رده‌وامه‌ له‌ عه‌فرین وکۆتایى نه‌هاتوه‌ و بانگه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ عه‌فرین پوچ و بێ بنه‌مان و هه‌ر چۆن له‌ ماوه‌ى ٥٨ شه‌و و ڕۆژى ڕابردوودا به‌رخودان قاره‌مانانه‌ به‌رده‌وام بووه‌، له‌ ئه‌مڕۆ به‌ دواوه‌ش دیسان و به‌هێزتر درێژه‌ى پێ ده‌درێت ". 

له‌ لیدوانه‌که‌دا، ئاماژه‌ درا به‌ ئامانجگرتنى مه‌ده‌نیه‌کان له‌ لایه‌ن ڕژێمى تورکیا و تاقمه‌ چه‌ته‌کانى به‌به‌رچاوى دونیاوه‌، که‌ تا ئێستا شه‌هیدبوونى سه‌دان هاوڵاتى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ که‌ بڕیارى چۆڵکردنى عه‌فرین له‌ مه‌ده‌نیه‌کان دراوه‌.

هاوکات، ئاماژه‌ش به‌ داگیرکارى تورکیا به‌ پشتیوانى موباره‌کبایى ڕوسیا و وڵاتانى ناوچه‌که‌ و بێ ده‌نگى ده‌وڵه‌تان و ڕاى گشتى جیهان درا و دوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا، هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر به‌ داگیرکارى تورکیا وتاوانه‌کانى هه‌بێت و سنورێکى بۆ دا بنێت.

هه‌رروه‌ها جه‌ختکرایه‌وه‌، ئیدى له‌ ئه‌مڕۆ به‌ دواوه‌ هه‌موو شوێنکێ عه‌فرینى داگیرکراوى عه‌فرین ده‌بێته‌ ئامانجى چالاکى شه‌ڕڤانان و ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ ئاسانى داگیرکه‌ران تێیاندا بحه‌سێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش تا ده‌رکردنیان له‌ دوایین بستى خاکى عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو