له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان دابه‌شده‌کرێت

3/18/2018 7:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى عێراق کاتى دابه‌شکردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى راگه‌یاند.

سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى فه‌رمى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ ئه‌لعێراقییه‌، ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمیى عێراقى راگه‌یاند: "له‌ دوو رۆژى داهاتوودا (دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌) مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵه‌وه‌ دابه‌شده‌کرێت".

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 19ى ئادار مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کات. واته‌ پێش نه‌ورۆز مامۆستایان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


زۆرترین خوێندراو