4
7 ئامارى ئاڵوگۆڕى دوو ساڵ بازرگانى له‌ مه‌رزى په‌روێزخان راگه‌یه‌نرا
7/4/2018
Increase text size Decrease text size

 
جه‌ماوه‌رنیوز







ئامارى کۆى هه‌نارده‌ى ئێران له‌ مه‌رزى په‌روێزخان و خوسره‌وى که‌ دوو ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراقن راگه‌یه‌نرا، ئاماره‌کانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ ئاستى هه‌نارده‌ى ئێران له‌م دوو مه‌رزه‌ دابه‌زیوه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ سه‌رووى نیوه‌ى هه‌نارده‌ى ئێران جگه‌ له‌ نه‌وت له‌ رێى ئه‌م ده‌روازانه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌کانى گومرگى ئێران و قایمقامیه‌تى قه‌سرى شیرینى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، ئاستى هه‌نارده‌ له‌م ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌راورد به‌ ساڵیک پێشتر دابه‌زیوه‌. ساڵى نوێى ئێران له‌ ٢١ى ئادار یان سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هار ده‌ست پێ ده‌کات.

به‌رپرسانى گومرگى ئێران ئاشکراى ده‌که‌ن له‌ مه‌رزى په‌رویزخان و خوسره‌وى که‌ سنوورى کرماشانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق ساڵانه‌ ده‌یان جۆر کاڵا هه‌نارده‌ ده‌کرێت. به‌شێک له‌و شتومه‌کانه‌ى له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ و به‌رهه‌مى ئێرانین، بریتین له‌ چیمه‌نتۆ، کێک و بسکیت، موبه‌ریده‌، ته‌ماته‌ و ئاوى ته‌ماته‌، شووتی، به‌رهه‌مه‌کانى شیر، پێداویستى بیناسازى و میوه‌.

له‌و شتومه‌کانه‌ى ئاماژه‌ى پێ کرا و له‌ کۆى گشتى هه‌نارده‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق، دوو ملیۆن و ٥١٢ هه‌زار تۆن به‌ به‌هاى ٦١٣ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار دۆلار له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان هه‌نارده‌ کردووه‌، هاوکات له‌ مه‌رزى خوسره‌ویش ٣٨٨ هه‌زار تۆن شتومه‌ک به‌ به‌هاى ٨٦ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار دۆلار هه‌نارده‌ى عێراق کراوه‌.

فه‌رامه‌رز ئه‌کبه‌رى فه‌رماندارى قه‌سرى شیرین وێڕاى پشتڕاستکردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ بۆ "جه‌ماران" گوتی، جگه‌ له‌م شتومه‌کانه‌ بڕێکى زۆرى سووته‌مه‌نیش هه‌ر له‌م ده‌روازه‌یه‌ ترانزێت کراوه‌ که‌ بڕه‌که‌ى ده‌گاته‌ ملیۆنێک و ٣٣٦ هه‌زار تۆن و ئه‌و بڕه‌ سووته‌مه‌نییه‌ش به‌ ٦١ هه‌زار و ٨٤٥ تانکه‌رى نه‌وت گواستراوه‌ته‌وه‌.

تانکه‌ره‌کانى نه‌وت له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران ده‌گوازرێنه‌وه‌ و دواى به‌تاڵکردنى باره‌که‌ له‌ به‌نده‌ره‌کانى باشوورى عێراق دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان.

ئه‌م ئاماره‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ساڵێک پێشتر به‌ قه‌باره‌ى ملیارێک و ٢٨ ملیۆن دۆلار شتومه‌ک له‌م دوو مه‌رزه‌وه‌ هه‌نارده‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون که‌ قه‌باره‌که‌ى به‌ کێش گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و ٢٥٥ هه‌زار تۆن. به‌و پێیه‌ ئاستى هه‌نارده‌ى ئێرانى له‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ به‌راورد به‌ ساڵێک پێشتر دابه‌زیوه‌ و ئه‌گه‌ر دوو ژماره‌که‌ى پێشوو له‌ یه‌کتر که‌م بکرێنه‌وه‌، ئه‌وا له‌ به‌هادا سه‌رووى ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه‌ و له‌ کێشیشدا سه‌رووى ٧٠٠ هه‌زار تۆن شتومه‌ک و کاڵاى که‌متر هه‌نارده‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراون.

به‌رپرسانى ئێرانى یه‌کیک له‌ هۆکاره‌کانى دابه‌زینى ئاستى هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ دوو هۆکار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، یه‌که‌میان ئه‌و کێشانه‌ بووه‌ که‌ له‌ نێوان هه‌رێمى کورستان و عێراق روویان داون که‌ کاریگه‌ریى خراپى بۆ سه‌ر جموجۆڵى بازرگانه‌کانى هه‌بووه‌، له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ ده‌روازه‌ بازرگانییه‌کانى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان داخست و بۆ ماوه‌ى ٧٩ رۆژ هیچ جموجۆڵێکى بازرگانى له‌ مه‌رزى په‌روێزخان رووى نه‌دا.

دواى ریفراندۆمى ٢٥ى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو که‌ زۆرینه‌ى ره‌هاى خه‌ڵکى کوردستان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیى دا، ئێران هاوشانى تورکیا و عێراق له‌ دژى کورد پیلانگێڕى کرد و هه‌وڵى دا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌رێمى کوردستان لاواز بکات.

١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان به‌ فه‌رمى له‌ نێوان هه‌ریمى کوردستان و عێراقدا کرایه‌وه‌ که‌ له‌ نزیک قه‌سرى شیرین هه‌ڵکه‌وتووه‌ . ئه‌و ده‌روازه‌ یه‌کیک له‌ گرنگترین ده‌روازه‌ بازرگانییه‌کان بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ شاره‌کانى که‌لار، خانه‌قین، سلێمانى و که‌رکووک و مووسڵ هه‌ژمار ده‌کرێت.

به‌رپرسانى ئێران مه‌رزى په‌روێزخان به‌ مه‌رزێکى ستراتیجى هه‌ژمار ده‌که‌ن و له‌و هه‌نارده‌ى شتومه‌ک جگه‌ له‌ نه‌وت، پشکى ٥٤٪ى سه‌رجه‌م هه‌نارده‌ى ئێرانى به‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها ئێران پێى وایه‌ په‌روێزخان نزیکترین رێیه‌ که‌ ئێران به‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست گرێ ده‌دات و ئه‌گه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ شه‌قامێکى سه‌ره‌کى رابکێشرێت، ئه‌وا به‌ درێژایى ٩٠٠ کیلۆمه‌تر ئێران به‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌به‌سترێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌ رێى مێژوویى و بازرگانى و ستراتیجى ئه‌بریشه‌م .

قه‌سرى شیرین که‌وتووه‌ته‌ رۆژئاواى کرماشان و ژماره‌ى دانیشتووانى ٢٧ هه‌زار که‌س ده‌بێت. سنوورى ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق ١٨٦ کیلۆمه‌تره‌.

به‌ تێکڕا رۆژانه‌ ٨٠٠ بارهه‌ڵگر له‌ مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ى بار بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌گوازنه‌وه‌ و له‌ مه‌رزى خوسره‌ویشه‌وه‌ رۆژانه‌ ٥٠٠ بارهه‌ڵگر شتومه‌ک بۆ ناوچه‌کانى عێراق ده‌گوازنه‌وه‌.

ئێسته‌ ئێران کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات له‌ پێوه‌ندییه‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، زۆرترین پشکى به‌ربکه‌وێت و بازاڕه‌که‌ له‌ قازانجى خۆیدا بقۆزێته‌وه‌.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group