4
7 هاوڵاتیان له‌ زیانه‌کانى جۆرێک له‌پاککه‌ره‌وه‌ ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌
8/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌هۆى ده‌ستکارى کردنى لیبڵه‌کانیه‌وه‌، له‌ کۆکایه‌کى شارى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر مادده‌ى خاوێنکردنه‌وه‌دا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌که‌ى رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌ کۆگاکانى کۆمپانیاى سێڤى ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر لیبڵى چاپکراودا گیراوه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌ویستى خۆى و بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى مادده‌کانى خاوێنکردنه‌وه‌ به‌کاریهێناوه‌.

گۆران قادر ووتی: جۆرى ئه‌و ماددانه‌ى بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت شله‌مه‌نیه‌کانه‌ و زیاتر بۆ لابردنى په‌ڵه‌و پیسى سه‌رکاشى به‌کاردێت، که‌بۆنێکى تیژى هه‌یه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستى مرۆڤ به‌گشتى و به‌تایبه‌ت کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

ووتیشی: خاوێنکه‌ره‌وه‌که‌ ناوى (شتاب)ه‌ و له‌ بازاێ‌ به‌ ملخوار ناوده‌برێت که‌ له‌ووڵاتى ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ کراوه‌، به‌کارهێنانى ئه‌وجۆرانه‌ له‌ خاوێنکه‌ره‌وه‌کان زیانبه‌خشه‌ و له‌کاتى به‌سه‌رچوونیشى زیانه‌که‌ى چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت.

ووتیشی: سه‌رجه‌م لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ خاوێنکه‌ره‌وه‌ى (شتاب) له‌ هه‌ر دوکان یان مارکێتێکدا هه‌بێت و بفرۆشرێت ده‌ستى به‌سه‌ردابگرن بۆ له‌ناوبردنی.
هه‌روه‌ها، ده‌ستکاریکردنى لێبڵى سه‌ر کاڵاوشمه‌که‌کان و گۆڕینى زانیارییه‌کانى یاخود درێژکردنه‌وه‌ ماوه‌ى به‌سه‌رچوونه‌که‌ى سه‌رپێچى و فێڵى بازرگانییه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ سه‌رپێچیکار رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

گۆران قادر ئاماژه‌ى بۆئه‌شکرد، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى مادده‌ خاوێنکه‌ره‌وه‌کانى شتابى کۆمپانیاى سێڤی_دا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌که‌شى رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى داوا له‌ خانمان و کابانى ناوماڵ ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ى خاوێنکه‌ره‌وه‌ى شتاب ماوه‌ى به‌سه‌رچوونه‌که‌ى ده‌ستکاریکراوه‌ به‌کارینه‌هێنن، خاوێنکه‌ره‌وه‌کانى تریش به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، له‌کاتى زۆر پێویستدا نه‌بێت به‌کارى نه‌هێنن و له‌وکاته‌شدا که‌مامه‌ ببه‌ستن تا خۆیان له‌زیانه‌کانى بپارێزن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
کوردو نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمان و شه‌راکه‌ت
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group