4
7 سلێمانى ... کار بۆ به‌فه‌رمى ناساندنى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌کان ده‌کرێت
9/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌بیناى پارێزگاى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى پارێزگار و سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌روازه‌سنوریه‌کانى پارێزگاى سلێمانى کۆبونه‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایگه‌یاند: له‌بیناى پارێزگاى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر)پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ عه‌میدى مافپه‌روه‌ر(سالار عه‌بدوڵا)سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى پارێزگاى سلێمانی، بۆ مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى به‌فه‌رمى ناساندنى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان کۆبوینه‌وه‌".

ڕاشیگه‌یاند: له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا قسه‌کرا له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى مه‌رزه‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ى جوڵه‌ى بازرگانى له‌ سنوره‌کاندا که‌ماوه‌یه‌که‌ به‌بڕیارى حکومه‌تى عێراقى به‌شێکى زۆرى ده‌روازه‌ لاوه‌کیه‌کان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى داخراون.

سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه‌ بۆ به‌فه‌رمى ناساندنى ئه‌و مه‌رزه‌لاوه‌کیانه‌ تاکارى بازرگانى تیایدا به‌رده‌وامبێت له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌رزه‌لاوه‌کیه‌کان سه‌رچاوه‌ى بژێوى وکارى سه‌دان بازرگان و کاسبکاره‌ له‌ناوچه‌کانى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group