4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ شاندێکى هه‌ده‌په‌ ده‌کات
10/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕِۆ سێ شه‌ممه‌ 10 ى نیسانى 2018 ، به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بوونى عه‌بدوڵاحاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێرى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى  ، ‏پێشوازى له‌ شاندێکى پارتى دیموکراتى گه‌لانى تورکیا (هه‌ده‌په‌) کرد.‏

له‌ دیدارێکدا باس له‌بارودۆخى هه‌نوکه‌یى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆرانکاریانه‌ى له‌دواى کۆتایى هاتنى داعش به‌ىسه‌ر ناوچه‌که‌دا هاتووه‌ که‌تا هه‌نوکه‌ش نائارامى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به‌رده‌وامى هه‌یه‌ به‌هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین که‌س بونه‌ته‌ قوربانى و به‌هه‌زاران که‌سیش ئاواره‌بوون.
 
له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا باس له‌ دۆخى کورد له‌ تورکیا کرا و هه‌ردوولا ‏گرنگیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد له‌ تورکیا به‌ ڕێگه‌ى سیاسى و دیالۆگى ئاشتیانه‌وه‌ دووپات کرده‌وه‌.
دواتر له‌کۆنگره‌یه‌کى هاوبه‌شى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و عوسمان بایده‌میر باس له‌ ناوه‌رۆکى سه‌ردانه‌کرا.

له‌ده‌ستپێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى :"له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتنى گه‌رمان بۆ جه‌نابى بایده‌میر و شاندى هاوڕێى له‌و کات و هه‌لومه‌رجه‌ ناسکه‌ى له‌کوردستان و هه‌مولایه‌ک هه‌یه‌ سه‌ردانیان بۆ کوردستان سه‌ردانیکردنى حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان که‌ئه‌مرۆش سه‌ردانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان کرد به‌هه‌نگاوێکى گرنگ و کاریگه‌ر ده‌ینرخێنین وه‌بتوانین هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کا له‌سه‌ر بۆچونێک رێکه‌ون ،چونکه‌ یه‌کگرتن و یه‌کخستن وپێکه‌وه‌ کارکردنى هێزه‌ کوردستانیه‌کان گره‌نتى سه‌رکه‌وتنى میلله‌ته‌که‌مانه‌ .
ووتیشى رۆیشتنى 150 پێشمه‌رگه‌ بۆ کوبانى له‌وانه‌یه‌ هیچ بلانسێک له‌هێز نه‌گۆڕێ به‌ڵام له‌روى نه‌ته‌وه‌یى و مه‌عنه‌وی و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌موو بواره‌کاندا توانى هاوسه‌نگیه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک بگۆڕێ که‌ داعش تێکبشکێنن و کۆبانى سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وه‌ر به‌ده‌ستبهێنێ ،به‌ڵام که‌کورد یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌کگرتوو نه‌بێ وه‌کو که‌رکوک و عه‌فرینى به‌سه‌ردێ  بۆیه‌ هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکى کوردستان یه‌ک هه‌ڵوێست بن چونکه‌ کێشه‌ى کورد یه‌ک کێشه‌یه‌ و یه‌ک میلله‌ت و یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ و وه‌خاکه‌که‌شى یه‌ک خاکه‌ .
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتیشى ئه‌گه‌ر هه‌مومان پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین و یه‌گرتوو بین دڵنیام سه‌رکه‌وتنى گه‌وه‌ر هه‌ربۆ میلله‌ته‌که‌مان ده‌بێت بۆیه‌ جارێکی تر سوپاسى به‌رێز عوسمان بایده‌میرو شاندى یاوه‌رى ده‌که‌ین بۆ سه‌ردانه‌که‌یان .
له‌لاى خۆیه‌وه‌ عوسمان بایدمیر ووتى : من به‌ده‌یان جار هاتومه‌ته‌ کوردستان به‌ڵام شانازیه‌ بۆمن که‌ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کى کوردو کوردستان قسه‌ده‌که‌م و به‌دیارى گه‌یشتم ،وه‌له‌هه‌ولێرو سالێمانى له‌گه‌ڵ چه‌ندین حزب و که‌سایه‌تى سیاسى کوردستانى دیدارمان ئه‌نجامداوه‌ له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ سه‌ردانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانمان کرد،بۆیه‌ به‌دڵ و گویان سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمو د و هه‌موو که‌س ولایه‌نه‌کان ده‌که‌ین که‌دیدارمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌ .

ووتى : له‌ئێستادا ئێمه‌ وه‌ک کورد گه‌یشتوینه‌ته‌ ئاستێک که‌ ه‌هیچ حزب ولایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ک له‌دژى رێکه‌وتن و یه‌کهه‌ڵوێستیدا نین ،هه‌موولایه‌ک جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى رێکه‌وتن ده‌که‌نه‌وه‌ ،که‌واته‌ لێره‌دا چى پێویسته‌ به‌کردار کردنى ئه‌و خواسته‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یانه‌ بۆ رێکخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کوردو به‌هێزکردنى یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کگوتارى .
  


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group