نێچرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌کان له‌ دژى توندوتیژى دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

4/10/2018 7:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 10 ى نیسانى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کرد که‌ کین گرۆس کونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر و شاندێکى دیپلۆماسی، یاوه‌رییان ده‌کرد.

له‌ دیدارێکدا که‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، سیلیمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى برایان، دواتر باسى له‌ پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا کرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ستخۆشى له‌ هه‌ردوولا کرد بۆ ئه‌و دیالۆگه‌ى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى سه‌ردان و پێشکه‌شکردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سیلیمان و شاندى یاوه‌رى کرد، هه‌روه‌ها سوپاسى کردن بۆ پشتگیکردن له‌ دروستبوونى ئه‌و دیالۆگه‌ى ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و توندوتیژى کرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگییه‌کى باشتر له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا بۆ ڕێگریکردن له‌ توندوتیژی، هاوڕا بوون.

تاوتێکردنى چه‌ند پرسێکى په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌که‌ و ئاڵوگۆڕکردنى بیروبۆچوون له‌باره‌یانه‌وه‌، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.
 


زۆرترین خوێندراو