4
7 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌یه‌کانى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى(حسدک) ئه‌نجامدرا
11/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2018 ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێرڕى مه‌کته‌بى سیاسى و هه‌ڤاڵ سه‌لاح على په‌رپرسى ده‌زگاى کاروبار پێشمه‌رگه‌ کۆبونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ یه‌کانى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  ئه‌نجامدرا .

سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیپێکرد

دواتر به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسه‌ته‌سه‌ ڕه‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ و ئه‌وگۆڕانکاریانه‌ى ناوچه‌که‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ه‌ کورد نه‌یتوانى وه‌ک پێویست سود له‌و گۆڕانکاریانه‌ وه‌ربگرێت .
هه‌روه‌ها باسى له‌ره‌وشى سیاسى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان کرد که‌به‌شێوه‌یه‌ک چه‌قى به‌ستووه‌ که‌بووه‌ته‌ هۆى دروستکردنى کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو ژیانى هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى قه‌یرانى دارایى و دواکه‌وتنى موچه‌و کێشه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌خۆران له‌روه‌شه‌وه‌ به‌پێویستى زانى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى جدى بدات بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ماف و مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و کارمه‌ندانى حکومى .

هه‌رله‌کۆبونه‌وه‌که‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ستایشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى کرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاى خه‌بات و شۆرشه‌کان هه‌تا هه‌نوکه‌و له‌روبه‌رونه‌وه‌ى دوژمنان به‌تایبه‌تیش له‌پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ده‌ستى داعش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌ک بوو به‌سمولى ئاشتى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى و له‌برى هه‌موو دوونیا شه‌ڕى تیرۆرى کرد له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى به‌رز نرخاند که‌هه‌میشه‌ له‌ریزه‌کانى  پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و به‌رخودان و فیداکارى بوون و له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندبن شه‌هیدى به‌خشیووه‌ .
له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌ ئاماژه‌یدا به‌شێوازێکى نوێ بۆ به‌دیهێنانى مافى گه‌له‌که‌مان له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌  له‌روه‌شه‌وه‌ به‌شداریکردنى  هه‌موو لایه‌کى به‌پێویستزانى بۆسه‌رخستنى پرۆسه‌که‌و لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌وه‌ک لیستێکى سه‌ربه‌خۆ به‌ژماره‌ 170 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقى کردووه‌ .
 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group