4
7 حکومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى "خزمه‌ت" جێبه‌جێ ده‌کات
12/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ چوارچێوه‌ى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران پرۆژه‌یه‌کى ستراتیجى به‌ناوى (خزمه‌ت)، بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان، ده‌خاته‌ روو، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تى هاوڵاتیانى بکات.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12 ى نیسانى  ٢٠١٧، له‌هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ ڕووى ناوه‌ڕۆک و چۆنیه‌تى جێبه‌جێ کردنى پرۆژه‌یه‌کى ستراتیجى به‌ناوى (خزمه‌ت)، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و وستافى پرۆژه‌ى خزمه‌ت، کۆبوویه‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران تیشکى خسته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى ده‌ستپێکردنى پرۆژه‌ى خزمه‌ت و هۆکاره‌کان و گرنگى په‌یڕه‌و کردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى خسته‌روو وه‌ک به‌شێک له‌ چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم، جه‌ختیشى کرده‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ جێبه‌جێکردنى ته‌نها باشتر خزمه‌ت کردنى هاوڵاتیانه‌. وتیشى " ئه‌رکى حکومه‌ت بریتیه‌ له‌ پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیان و گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌ تایبه‌ت و گشتیه‌کانه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ خزمه‌ت هه‌موو ئه‌و کارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، تایبه‌ت و گشتی، که‌ حکومه‌تى هه‌رێم پێشکه‌شى هاوڵاتیانى ده‌کات و به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان هه‌یه‌.

قوباد تاڵه‌بانى وتیشى "ئامانجه‌کانى پڕۆژه‌ى خزمه‌ت بریتیه‌ له‌ باشتر کردنى ئاستى خزمه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆتینه‌ له‌ دامووده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتى ئه‌نجامدانى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان".


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت که‌ " پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕووى قه‌باره‌و و ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌وه‌ بچوک بکرێته‌وه‌ و به‌هه‌یکه‌لیه‌تێکى نوێ و گونجا کاره‌کانى خۆى بکات وخزمه‌ت بکات".

دواتر داواى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌ته‌کان کرد، هاوکار بن له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى پڕۆژه‌ى خزمه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیکترین ده‌رفه‌تدا بتوانن ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن له‌هه‌موو دامووده‌زگاکانى حکومه‌ت و ڕۆتین که‌م بکرێته‌وه‌ وبه‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ته‌کان پێشکه‌ش بکرێن.

له‌ کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌ش، به‌ڕێوبه‌رى دیوانى وه‌زاره‌ته‌کان سه‌رنج و تێبینى و پرسیاره‌کانى خۆیان خسته‌ ڕوو و له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ڵام درانه‌وه‌.

دواتر سه‌فین غه‌فور ڕاوێژکارى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لێدوانێکدا وتى " هه‌موو تیمه‌کان و پرۆگرامى پڕۆژه‌ى خزمه‌ت ئاماده‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ کردن و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان، هه‌موو تواناکانیشمان ده‌خینه‌ گه‌ێ‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌زووترین کات له‌ سێکته‌ره‌ جیا جیاکان و داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ کار بکرێت".



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group