4
7 به‌ره‌ى دوارۆژى کوردستان له‌ناو ریزه‌کانى حزبى سۆسیالیست درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌دات
14/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دوابه‌دواى ژماره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌و گفتوگۆو لێکگه‌یشتن له‌نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌ره‌ى دواڕۆژى کوردستان سه‌رئه‌نجام بڕیاردرا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌نێو ریزه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14 ى نیسانى 2018 ،له‌باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور  کۆبونه‌وه‌ى نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌ره‌ى دوارۆژى کوردستان به‌رێوه‌چوو ، تیایدا بڕیاردرا له‌پێناو  به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و کۆکردنه‌وه‌ى تواناکان و یه‌کهه‌ڵوێستى هه‌ردوى بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى خه‌ڵکى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کوردستان ،به‌ره‌ى دوارۆژى کوردستان له‌نێو ریزه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن و تێبکۆشن له‌پێناو هێنانه‌دى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى و مافى چاره‌نووس .

هه‌روه‌ها جه‌ختکرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌هه‌موو تواناکان بخرێنه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌به‌لیستى سه‌ربه‌خۆو به‌ژماره‌ (170) به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردووه‌ .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group