مه‌راسیمى راگه‌یاندنى کاندیدانى حزبى سۆسیالیست بۆ په‌رله‌مانى عێراق
15/4/2018
جه‌ماوه‌رنیوز
له‌که‌رنه‌ڤاڵێکى جه‌ماوه‌ریدا حبزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ناوى کاندیدانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یاند.
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌لیستێکى سه‌ربه‌خۆ و به‌ژماره 170 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌کات بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى سه‌رجه‌م کاندیدانى له له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى (سلێمانى ،هه‌ولێر ، دهۆک ،موسڵ ،دیاله ، که‌رکوک) راگه‌یاند.
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیپێکرد .
دواتر به‌ئاماده‌بونى کاندیدان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى قه‌واره‌ى لیستى 170 حزبى سۆسیالیست دیموکرالتى کوردستان ووتارێکى پێشکه‌ش کرد‌و تیایدا ئاماژه‌یدا به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرده‌وه که‌بڕیاره له ئاینده‌یه‌کى نزیک ئه‌نجام بدرێ .
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌به‌شداریکردنى کورد کرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌و هه‌وڵه‌کانى حزبى سۆسیالیست بۆ به‌شداریکردنى سه‌رجه‌م حزبه کوردستانیه‌کان به‌یه‌ک لیست به‌تایبه‌تى له له‌که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خمور خسته‌روو ،ئه‌وه‌شى خسته‌رو له‌دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى یه‌ک لیستى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆو به‌لیستى ژماره 170 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌کات و له‌سه‌رجه‌م شاره‌کان کاندیدى خۆى هه‌یه .
وه‌ئاماژه‌ى کردبه‌رۆڵى حزبى سۆسیالیست له‌رابردوودا خاوه‌نى مێژوویه‌ک له‌قوربانى و قاره‌مانیه‌تیه له‌پێناو خاکى پیرۆزى کوردستان و مافه‌کانى گه‌لى کورد هه‌وه‌ک له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش به‌بێ ره‌چاوکردنى هیچ پله‌و پۆستێک له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدا بوه له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدى به‌خشى ، له‌ئێستاشدا به‌شێوازێکى نوێ کارده‌کات بۆ به‌رده‌وام بوونى خه‌بات و تێکۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوریه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌کات .
له‌کۆتایدا هیواى خواست هاوڵاتیان به ویژانه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لیست و کاندیدانه بده‌ن که خزمه‌ت به‌دۆزى ره‌واى گه‌له‌که‌مان ده‌کات به‌تایبه‌تیش که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان ده‌بێت بزانن کێ دڵسۆز و خه‌مخۆرى پاراستنى ئاسایش و ئارامى و ئاشتى و پێکه‌وه ژیان بووه ،هه‌ربۆیه ئومێدى خواست لیستى حزبى سۆسییالست دیموکراتى کوردستان سه‌رکه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهینى بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و باشکردنى بژێوى هاوڵاتیان و که‌سوکارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ره‌کان .
له‌به‌شێکى تر‌ى مه‌راسیمه‌که‌دا سه‌رجه‌م کاندیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق خۆیان به‌ئاماده‌بوان ناساند و به‌لێنیاندا خزمه‌ت به‌دۆزى گه‌لى کورد بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوریه‌کانى گه‌لى کورد له‌عێراقى فیدراڵ‌دا .
کاندیدانى جزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
بازنه‌ى سلێمانى : 1- تانیا تاهر جلال 2- به‌ختیار حسێن نورى 3- هۆشیار که‌ریم محمد 4- ئه‌رکان حمه ساڵح حسێن 5- په‌یمان ئه‌حمه‌د حمه حسن 6- جه‌بار مه‌حمود قادجر مه‌حمود
بازنه‌ى هه‌ولێر : 1- نه‌زاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵا 2- به‌شدار محه‌مه‌د ره‌شید 3- له‌نجه ره‌قیب به‌کر
بازنه‌ى که‌رکوک: 1- ره‌سوڵ ره‌ئوف عه‌بدولعه‌زیز 2- فه‌همى سه‌عید جاف 3- هه‌ردى جسێن حه‌سه‌ن 4- نیشتمان ئه‌حمه‌د خه‌سره‌و
بازنه‌ى دهۆک: 1- بایه‌زید ساڵح عه‌تۆ 2- ڤیان یاسین زنون 3- قه‌هار عه‌لى فه‌خرى 4- عه‌بدولباست عه‌بدوڵا
بازنه‌ى دیاله : 1- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لى عه‌باس 2- ئه‌مه‌ل سۆفى سه‌فه‌ر 3- جه‌مال جوامێر ئه‌کبه‌ر
بازنه‌ى موسڵ : 1- غانم ئیسماعیل حسن 2- هاشم ئیسماعیل حسن 3- میاف دژوار محه‌مه‌د سه‌عید
|