به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبى سۆسیالیست کۆبۆوه‌

4/18/2018 7:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18 ى نیسانى 2018 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و به‌ئاماده‌بوونى عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێرى و کارگێڕو ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرس و کارگێڕ و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه‌.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دابه‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ره‌وشى ئێستاى کوردستان و عێراق کرد به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق که‌له‌مانگى داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌روان ده‌کرێًت گۆرانکارى له‌ سیسته‌مى حکومڕانى عێراقدا بکرێت شێوازێکى دیکه‌ى به‌رێوه‌بردن بێته‌ ئاراوه‌ .

هه‌روه‌ها به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌رنامه‌ى کارى سیاسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى شیکرده‌وه‌ بۆ هه‌ڤاڵان و به‌ه‌هه‌نگاوێکى ئیجابى وه‌سفکرد و رایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌ڤاڵانى حزب زیاتر هه‌وڵ و تواناکانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى لیستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وکاندیده‌کانى که‌ حزبى سۆسیالیست به‌ژماره‌ 170 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌کات .




زۆرترین خوێندراو