به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شداری له‌یادى شاژنى به‌ریتانیا ده‌کات

4/19/2018 12:08:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌  19ى نیسانى  2018 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  به‌هاوڕێیه‌تى شاندێکى باڵاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  به‌شداریکرد له‌ مه‌راسیمى یادى ئه‌لیزابێتى دووه‌م شاژنى به‌ریتانیا که‌ له‌لایه‌ن کونسوڵخانه‌ى بریتانیا له‌ شارى هه‌ولێر ساز کرا بوو.

له‌و مه‌راسیمه‌دا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى حکومى و حزبى هه‌رێم و کونسوڵ و نوێنه‌رى وڵاتانى بیانى له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون ، یادى شاژنى به‌ریتانیا کرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ درا به‌په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى کوردستان وڵاتى به‌ریتانیا.

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماژه‌ درابه‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌ریتانیا له‌بوارى ئابوورى و مرۆیى وهه‌ماهه‌نگى نێوان سوپاى به‌ریتانیا و هێزى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى چه‌کدارانى داعش  به‌رز نرخاند. 


زۆرترین خوێندراو