4
7 پاڵپشتی هاوڵاتیانى بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست به‌رده‌وامى هه‌یه‌
7/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







تادێ پشتیوانى له‌لیستى 170 و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى له‌ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان له‌زیادبوندایه‌  و زیاتر له‌250 خێزانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان پشتیوانى خۆیان بۆ لیستى 170 ده‌ربرى .

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ به‌ئاماده‌بونى مامۆستا صادق جه‌بارى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و خالید عه‌لى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چه‌مچه‌ماڵى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌کۆمه‌ڵێک گه‌نج و که‌سایه‌تى و خێزانى ناوچه‌ى گه‌رمیان که‌پشتیوانى خۆیان بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست ده‌ربرى.

له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌دا مامۆستا سادق جه‌بارى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وته‌یه‌کى پێشکشه‌ کردوو تیایدا باسى له‌ خه‌باتى بێوچانى حزبى سۆسیالیست کرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دروستبونیه‌وه‌ تا ئێستا که‌به‌رده‌وامه‌ له‌تێکۆشان بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و گه‌نج و که‌سایه‌تى و خێزانانه‌ کرد که‌له‌سه‌ر ویستى خۆیان بڕیارینداوه‌ پشتیوانى له‌لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بکه‌ن  .

پاشان به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستانى کرد که‌خه‌مخۆرانه‌ پشتیوانى خۆیان بۆ  لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درده‌بڕن وبه‌لیستى شه‌هیدان ناوزه‌ندى ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌فایه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ماندوبونى سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمناندا قه‌ڵغانێکى پۆڵاین بووه‌ .

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ ئه‌و دڵسۆزى و پاڵپشتى وخه‌مخۆریه‌ى  هاوڵاتیان بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان گوڕو تینى زیاتر ده‌دات حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر قوربانیدان و فیداکارى له‌پێناو هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان که‌هه‌رده‌م له‌وپێناوه‌دا خه‌باتى کردووه‌ له‌ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانى ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌بنه‌ هێزێکى داکۆکیکار له‌ ماف و داخوازیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان .

ووتیشى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سازش ناکات له‌سه‌ر مافه‌کانى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان و تێده‌کۆشێت بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان،بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ پشتیوانى سه‌رخستنى لیستى170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بکه‌ین ووتیشى پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه‌ گه‌ێ‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان به‌تایبه‌تیش له‌شارى که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 .

پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ به‌لێنیان دووپاتکرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و کاندیده‌کانى تاوه‌کو تێکۆشانى به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تى خاک و هاولاتیانى کوردستان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group