4
7 به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى ده‌کات
7/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌   7ى مایسى 2018 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  له‌پیرمام سه‌ردانى به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد .

له‌دیدارێکدا باس له‌دۆخى ئێستاى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا ،به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى له‌ناوچه‌که‌دا رویانداوه‌ که‌دۆخه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد نه‌بووه‌ بۆئومه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرایه‌وه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ گۆرانکاریه‌کان و سوود وه‌رگرتن له‌پێشهاته‌کان .

هه‌رله‌ددیاره‌که‌دا به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرا که‌ که‌بڕیاره‌ له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێ هه‌ربۆیه‌ کورد پێویسته‌ کاربکات بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى له‌رێگاى نوێنه‌ره‌کانیه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق و داکۆکى کردن له‌مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى که‌تاهه‌نوکه‌ جێ به‌جێ نه‌کراون ،بۆئه‌مه‌ش پێویستى به‌پاڵپشتى هاوڵاتیانى کوردستان هه‌یه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که‌و ده‌نگى کورد به‌تایبه‌تى له‌که‌رکوک وناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان که‌له‌ئێستادا له‌دۆخى نه‌خوازراودان بۆیه‌ پێویستى به‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى هه‌موولایه‌ک هه‌یه‌ تابتوانن ده‌نگى کورد له‌ناوچانه‌ که‌م نه‌کات .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌ جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کرایه‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاتر به‌ره‌وشى کوردو هاوڵاتیان و به‌دیهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group