4
7 بروانامه‌ى شانازى زانکۆى جیهان به‌خشرایه‌ شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
8/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ  سێ شه‌ممه‌ 8 ى مایسى 2018  به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و گه‌رده‌ خانى هاوسه‌رى و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید عه‌تا  و محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پونگڵه‌ى سه‌رۆک عه‌شیره‌تى هارونى و خوێندکاران و مامۆستایان سێیه‌مین خولى ده‌رچووانى  زانکۆى جیهان به‌رێوه‌چوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا بڕوانامه‌ى فه‌خرى به‌خشرایه‌ شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود که‌له‌شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش گیانى خۆى فیداى خاکى پیرۆزى کوردستان کردوو چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

ئه‌مه‌ش به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ به‌روارى 6-3-2018 له‌ لایه‌ن سه‌رۆکى زانکۆى جیهان بڕوانامه‌ى فه‌خرى به‌کالۆریۆس خوێندکار شه‌هید عه‌تامحه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌خشرا به‌ دایکى شه‌هید عه‌تاله‌ به‌شى کارگێڕى کار بۆ ساڵى خوێندنى ۲٠۱٥ بۆ ۲٠۱٦ له‌ زانکۆى جیهان / سلێمانی.

شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) کوڕى گه‌وه‌رى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموده‌ ، له‌ساڵى 1979 له‌ پاڕه‌زان  له‌خێزانێکى نیشتمان په‌ره‌وه‌ر له‌ دایک بووه‌ ، به‌ هۆى نیشتمانپه‌روه‌رى بنه‌ماڵه‌که‌یان هه‌میشه‌ ڕووبه‌روى نه‌هامه‌تى و ڕاوه‌دونان بونه‌ته‌وه‌ وله‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسه‌ره‌کانى ڕژێمى به‌عسه‌وه‌ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ ئازارى خۆى خۆشک و براکانى دراوه‌ .

شه‌هید عه‌تا ئه‌و کات که‌ ته‌مه‌نى ته‌نها 15 ڕۆژ ده‌بێت  له‌گه‌ڵ دایکیدا  له‌ ئۆپراسیۆنێکى فراواندا به‌ پاڵپشتى فرۆکه‌ و تانک له‌لایه‌ن ڕژێمى به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن و به‌ کۆرپه‌یى له‌ زیندان گه‌وره‌ ده‌بێت و هه‌ر له‌ زیندان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر پێکانى و زمانده‌گرێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها کوڕى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بووه‌ و باوکى یه‌کێک بووه‌ له‌سه‌رکرده‌وه‌ فه‌رمانده‌و  پێشمه‌رگه‌ چاو نه‌ترس و کۆڵنه‌ده‌ره‌کانى کوردستان .

دواتر ئاواره‌ى ئێران بوون له‌یه‌کێک له‌ئۆردوگانه‌کان نیشته‌جى بوون ، سه‌رکه‌وتوانه‌ قۆناغه‌کانى خوێندنى  سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌ییى له‌ ئێران ته‌واو ده‌کات  شاره‌زاییه‌کى باشى هه‌بووه‌ له‌ زمانه‌کانى فارسى و ئینگلیزى و سویدى  و عه‌ره‌بى ، له‌ زانکۆى جیهان خوێنداکارى قۆناغى سێى کۆلێژى کار بووه‌ .

شه‌هیدى سه‌رکرده‌  (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) که‌سێکى هێمن و له‌ سه‌رخۆ بوه‌و خۆشه‌ویستى که‌س و کارو هاوڕى و بنه‌ماڵه‌که‌یان بووه‌ و هه‌میشه‌ جێگاى متمانه‌ى هاوڕێ  و هاوسه‌نگه‌رانى بووه‌ .

له‌ کۆنگره‌ى  (چواره‌م و پێنجه‌م  وشه‌شه‌م ) بووه‌ته‌  ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چه‌ندین پله‌ى جۆراو جۆرى  پێبه‌خشراوه‌و توانیویه‌تى سه‌رکه‌وتوانه‌ کاره‌کانى ئه‌نجام بدات دواپله‌شه‌ى به‌رپرسى ده‌زگاى چاودێرى و به‌دوادا چوون بووه‌.

له‌ گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسیه‌کانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هێزێکى پیشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چۆته‌ سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگرى له‌محیوه‌رى که‌رکوک و  له‌ ته‌للوه‌رد جێگیر بووه‌و به‌شدارى سه‌رجه‌م ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌کانى کردووه‌

شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بووه‌  هه‌میشه‌ له‌ ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا بووه‌ به‌ڵام خۆنه‌ویستانه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ گه‌ڵ خه‌مه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا بووه‌و هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌رى به‌رگریدا بووه‌ به‌رده‌وام جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو که‌سێک خاکه‌که‌ى خۆى خۆش بوێت و قوربانى بۆ بدات و به‌رده‌وام به‌ هه‌ڤه‌ڵه‌کانى ده‌وت ئێمه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌ممان شه‌هید ببین له‌ پێناوى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى کوردستاندا.

شه‌هیدى سه‌رکره‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود )  له‌ئێواره‌ى  ڕۆژى 26-11- 2014 له‌ شه‌ڕێکى قاره‌مانه‌نه‌دا له‌ ته‌للوه‌رد  گیانى خۆى کرده‌قوربانى  کوردو کوردستان . و چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌. 




ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group