4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ژماریه‌ک که‌سایه‌تى و پێشمه‌رگه‌ى دێرین و گه‌نجان ولاوان ده‌کات
9/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








پشتیوانى له‌لیستى 170 و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى له‌ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان له‌زیادبوندایه‌  .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9 ى مایسى 2018 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوورپێشوازی له‌کۆمه‌ڵێک گه‌نج و که‌سایه‌تى و خێزانى ناوچه‌ جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستان کرد که‌بۆپشتیوانى له‌ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست سه‌ردانیان کردبوو .

له‌دیدارێکدا به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسى ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستانى کرد که‌خه‌مخۆرانه‌ پشتیوانى خۆیان بۆ  لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان درده‌بڕن وبه‌لیستى شه‌هیدان ناوزه‌ندى ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌فایه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ماندوبونى سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمناندا قه‌ڵغانێکى پۆڵاین بووه‌ .

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ ئه‌و دڵسۆزى و پاڵپشتى وخه‌مخۆریه‌ى  هاوڵاتیان بۆ لیستى 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان گوڕو تینى زیاتر ده‌دات حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر قوربانیدان و فیداکارى له‌پێناو هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان که‌هه‌رده‌م له‌وپێناوه‌دا خه‌باتى کردووه‌ له‌ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانى ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌بنه‌ هێزێکى داکۆکیکار له‌ ماف و داخوازیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان .

ووتیشى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سازش ناکات له‌سه‌ر مافه‌کانى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان و تێده‌کۆشێت بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان،بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ پشتیوانى سه‌رخستنى لیستى170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بکه‌ین ووتیشى پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه‌ گه‌ێ‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان به‌تایبه‌تیش له‌شارى که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان بۆ سه‌رخستنى لیستى 170 .



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group