4
7 که‌رنه‌ڤاڵى پشتیوانى پێنجوێن بۆلیستى 170ى حزبى سۆسیالیست
9/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9 ى مایسى 2018 له‌ شارى پێنجوێن که‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رى پشتیوانى له‌لیستى 170ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو .

که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌لا لوقمان ئه‌ندامى یه‌ده‌کى مه‌کته‌بى سیاسى و فه‌رهاد تۆفیق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌لاح مه‌حمود به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى پێنجوێنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌رێوه‌چوو که‌تیایدا جه‌ماوه‌رێکى زۆرى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ به‌شداریان تێدا کرد .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالیست و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستیپێکرد .

دواتر  هه‌ڤاڵ مه‌لا لوقمان لێپرسراوى که‌مپیتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى بازنه‌ى پێنجوێن ووتارى به‌خێرهاتنى پێشکه‌ش کردو ئاماژه‌یدا به‌خه‌باتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دروستبونى و به‌شدارى راپه‌رین و ئازاد کردنى عێراق و دواتریش له‌پرۆسه‌ى سیاسى کوردستان و به‌شداریکردن له‌شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش که‌رۆڵێکى کاریگه‌رى بینى له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى خه‌ڵکى پێنجوێنى به‌رزنرخاند که‌هه‌میشه‌ به‌ره‌نگارى سته‌م و زڵم وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى کرد به‌ کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌که‌سانى شیاو لێهاتوون و که‌سانى دڵسۆزو خاوه‌ن مێژوو خه‌باتن له‌نبێو ریزه‌کانى حزبدا و دڵسۆزى حزبن هه‌ربۆیه‌ حزبى سۆسیالیست متمانه‌ى ته‌واوى به‌کاندیده‌کانى هه‌یه‌ که‌به‌دڵسۆزى وه‌فاداریه‌وه‌ کار ده‌که‌ن بۆ مافه‌کانى گه‌له‌که‌یان .

ووتیشى  ئێمه‌ شانازى به‌مێژووى حزبى سۆسسیالیست ده‌که‌ین که‌ به‌شدارنه‌بووه‌ له‌خیانه‌ت و ناپاکیه‌کان و هه‌میشه‌ خه‌مخۆرى هاوڵاتیان وکه‌سوکارى شه‌هیدان و پێمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان بووه‌ له‌وپێناوه‌ش هه‌وڵى زۆریداوه‌ ، هه‌روه‌ها ووتیشى له‌ئێستادا حزبى سۆسیالست  خه‌بات و تێکۆشانى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌لى کوردو پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان به‌ونه‌فه‌سه‌شه‌وه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى کردووه‌ به‌ژماره‌ 170 ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان چڕده‌که‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى 170.


دواتر کاندیدانى لیستى 170 حزبى سۆسیالیست خۆیان به‌ئاماده‌بوان ناساندو به‌ڵێنیان دووپاتکرده‌وه‌ که‌درێژه‌ پێده‌رى خه‌باتى حزبى سۆسیالیست بن بۆ به‌دیهێنانى مافى گه‌له‌که‌م و خزمه‌تکردن و تێکۆشانى به‌رده‌وام بۆ جێبه‌جێکردنى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى کورد له‌عێراقى فیدراڵدا داکۆکى کردن له‌مافى هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى که‌ شارى پێنجوێن وه‌ک شارێکى سنورى به‌رچاویان چه‌ندین ته‌نگه‌رى نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ ده‌کرێت و هیچ سودێکى بۆ هاوڵاتیان نه‌بووه‌ جگه‌ له‌دوکه‌ڵ وپیسى بۆسه‌ر ئه‌و شاره‌ که‌ئه‌مه‌ش پێویستى به‌هاوکارى و خزمه‌تگوزراى زیاتر بۆ هوڵاتیان وشارى پێنجوێن هه‌یه‌ .

دواترهه‌ڤاڵ سه‌ڵاح  مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کردو رۆڵى مێژوویى خه‌ڵکى پێنجوێنى به‌درێژایى شۆڕشه‌کانى کورد به‌رزنرخاند و هه‌وڵ و تێکۆشان و قوربانیه‌کانى حزبى سۆسیالیستى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زوڵم و زۆرى دوژمنان پارێزگارى کردن له‌خاک و هاوڵاتیانى کوردستانى خسته‌روو .

، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌ کرد که‌ کاندیده‌کانى لیستى ژماره‌ 170 ى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌سانى شیاو گونجاو پاڵێوراوى حزبن بۆ داکۆکیکردن له‌مافه‌کانى گه‌لى کورد هه‌ربۆ ئه‌وه‌مه‌به‌سته‌ش حزبى سۆسیالیست بۆ به‌دوا داچونى داخوازى و مافه‌ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌کاتکه‌ چۆن له‌رابردوودا وله‌و پێناوه‌دا به‌ ده‌یان سه‌رکرده‌ى کردۆته‌ قوربانى وگیانى خۆیان پێشکه‌شى خاک کرد.

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ده‌بێت هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى ژماره‌ 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ماوه‌یه‌کى که‌م ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌و حزبى سۆسیالیست له‌خه‌باتى دیموکراسى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌م ڕێگایه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان بهێنێ و تاوه‌کو به‌ ئه‌مه‌که‌وه‌ داخوازى و مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکرێ له‌ په‌رله‌مانى عێراقدا 

له‌کۆتاى که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌داجه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى پێنجوێن هاوشێوه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدو هه‌ورامان و ناوچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان به‌ڵێنێ خۆیان بۆ سه‌رخستنى لیستى ژماره‌ 170 حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دووپات کرده‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group